هەفتەی داهاتوو گفتووگۆکان لە بەغدا بۆ دیاریکردنی پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق دەستپێدەکات

پارەی عێراقی
SNN
وابڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێکی کوردی بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم سەردانی بەغدا بکەن، بۆ دیاریکردنی پشکی هەرێـم لە بودجەی 2023ی عێراق.
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، بە میدیا عێراقیەکانی راگەیاند: وەفدێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاواتی شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم سەردانی بەغدا دەکەن بۆ گفتووکۆکردن لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەی 2023ی عێراق.
وتیشی” شاندەکەی هەرێم لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق، کۆدەبێتەوە بۆ گفتووگۆکردن لەسەر پشکی هەرێم، بەپێی داتاکانی وەزارەتی پلاندانان پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق %13.9 دەبێت، بەپێی رێژەی دانیشتوانی هەرێم”.
پێنجشەممەی رابردووش، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند: شاندێکی هەرێمی تایبەتمەند لە بواری نەوت و غاز و وزە سەردانی بەغدا دەکات، بۆ گفتووگۆکردن لەگەڵ شاندی باڵای بەغدا لەسەر ئەو بابەتە.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
1 hour لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
1 hour لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش



