“پارتی له فەرمان و پرۆسەی ڕزگارکردنی شه‌نگالدا هێڵی خیانەتی گرته‌به‌ر”

SNN-
هاوسەرۆکی دەستەی به‌ڕێوه‌به‌ریی شنگال، رایگه‌یاند، پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌م له فەرمان و هه‌م لە پرۆسەی ڕزگارکردنی شه‌نگالدا هێڵی خیانەتی گرته‌به‌ر، ده‌شڵێت: ئەمڕۆ لە شنگال هەم بەرخۆدان و هەم خیانەت بەردەوامە.
حه‌سۆ ئیبراهیم، هاوسەرۆکی دەستەی به‌ڕێوه‌به‌ریی شنگال رایگەیاندووە، لە مێژووەوە هه‌تا ئێستا، هەم هێڵی بەرخۆدان و هەم هێڵی خیانەت هەبووە، هەمووان باش ئەم هێڵە خیانەتە ده‌ناسن، کە له فه‌رمانی ساڵی ٢٠١٤ دا شنگالی ڕادەستی داعش کرد، پێشمەرگەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبێ ته‌قاندنی گولـله‌یه‌ك لە شنگال کشانەوە، ئه‌وان هێڵی خیانەتیان گرته‌به‌ر.
وتیشی: لە پڕۆسەی ڕزگاركردنی شنگالیشدا، دەیانویست درێژە بەم هێڵە خیانەتە بدەن، هەروەک چۆن پارتی له كاتی فەرمان دا زۆر شوێنی ڕاده‌ستی داعش کرد، لە پڕۆسەی ڕزگارکردنی شه‌نگالیشدا، داعش گوند و كۆمه‌ڵگاكانی لە باکووری چیای شنگال ڕاده‌ستی پەدەکە کرد.
حه‌سۆ ئیبراهیم راشیگەیاند، لەو کاتەوە تا ئەمڕۆ گۆڕانکاری گەورە لە شنگال ڕوویداوە و لەسەر هێڵی خیانەتیش ئاماژەی بەوه‌كرد، خیانەت ویستی شنگال لە ئێزدییەکان چۆڵ بکات، بەڵام لەو ئامانجە سەرکەوتوو نەبوون، شەهیدەکانمان، ئەنجومەنی دامەزرێنەر و دواتر خۆبەڕێوەبەری لەگەڵ هەموو دامەزراوەکانی خۆی ڕێگەیان لەو خیانەتە گرت، بەڵام هێڵی خیانەت هێشتاش بەردەوامە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لە 9ی تشرینی یەکەمی 2020، هاوپەیمانییەک لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و حکومەتی کازمی دروست بوو، ویستیان ڕێگری لە گەڕانەوەی شنگالیهكان بکەن، ئەوانەی شه‌نگالیان بە داعش فرۆشت، ئێستاش خیانەت لە شه‌نگال و کۆمەڵگەی ئێزدی دەکەن، بەڵام هەموو پلانەکانیان له سایه‌یی ماندووبوونی گەلەکەمانەوە پووچەڵ دەکرێنەوە.
هاوسەرۆکی دەستەی به‌ڕێوه‌به‌ری شنگال، لە كۆتاییدا داوای لە پێکهاتەی ئێزدی کرد بگەڕێنەوە بۆ شنگال و وتی: تورکیا و پارتی دیموکراتی کوردستان نایانەوێت گەلەکەمان بگەڕێتەوە سەر خاکی خۆیان، کاتێک چەند خێزانێک دەگەڕێنەوە، شنگال بۆردومان دەکرێت، پێویستە گەلەکەمان گوێ به‌و هێرشانه نه‌ده‌ن و نه‌یكه‌نه ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌یاندا، چونكه گەورەترین وەڵام بۆ دوژمن گەڕانەوەیە بۆ شنگال.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش



