“دەستێک لەناو حکومەت بە ئەنقەست سلێمانی و دەوروبەری دەخنکێنێت”

كاروان گه‌زنه‌ى، ئه‌ندامى فراكسیۆنى سه‌وز له په‌رله‌مانى كوردستان | فۆتۆ: په‌رله‌مانى كوردستان
SNN
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سلێمانی بە گەمارۆیەکی ناشەریفانە و بڕینی داهاتەکەی تیرۆر دەکرێت، ده‌شڵێت: “حكومه‌ت ته‌نیا 25٪ى داهاتى نه‌وت بۆ سلێمانى ده‌نێرێت”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14ى تشرینى یه‌كه‌م، كاروان گه‌زنه‌یی، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى یه‌كێتى به‌بۆنه‌ى تێپه‌ڕبوونى 238 ساڵ به‌سه‌ر بونیادنانى شارى سلێمانى له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت: “ئێمە زیاتر لە ساڵێکە بەردەوام، لەڕێگەی رێکارە پەرلەمانییەکان هاوار دەکەین کە دەستێک لە ناو حکومەتی هەرێم بە ئەنقەست شاری سلێمانی و دەوروبەری دەخنکێنێت”!
له‌باره‌ى هۆكارى په‌یامه‌كه‌یه‌وه ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان باسى له‌وه‌شكردووه، ”
مانگانە حکومەتی هەرێم نزیکە (280) ملیار دەنێرێت بۆ سلێمانی لە پارەی نەوت، کە ئەم بڕە تەنانەت ناکاتە (25٪) کۆی داهاتی نەوتیش؛ بەمەرجێک تەنها بە رەقەمەکانی خۆیان داهاتی نەوت زیاترە لە ملیارێک دۆلارى مانگانە”.
به وته‌ى كاروان گه‌زنه‌یی، “خەرجییەکانی سلێمانی لە بەرامبەردا نزیکەی (365) ملیار تەنها بۆ مووچە پێویستە؛ لەکاتێکدا زیاتر لە 12 ملیار دیناریش خەرجی وانەبێژان و دەرماڵە و هاندانی کەرتی تایبەت و چەند خەرجییەکەی دیکەن؛ سەرباری نەخۆشخانەی هیوا و خۆڵ و خاشاک و خەرجی دامودەزگاکانی دەوڵەوت؛ لەگەڵ بڕینی 16٪ بە شێوەی مەقاصە بۆ خەرجییە سیادییەکان”!
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “ئێستا سلێمانی بە گەمارۆیەکی ناشەریفانە و بڕینی داهاتەکەی تیرۆر دەکرێت؛ تەواوی پڕۆژەکانی ئەم ناوچەیە وەستاون؛ نەخۆشخانەکانی بێ درەرمان و فەرمانبەرانی گیرفان بەتاڵ دەکرێن؛ ئەوەی دەکرێت تەنها و تەنها گەمارۆدان و خنکاندنی سلێمانییە و هیچی تر؛ دڵنیابن ئێمەش بەردەوام دەبین”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


