پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی دەستپێكرد و SNNیش وردەكاری پرۆسەكە ئاشكرا دەكات

نەوتی سپی
SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات دوای ئەوەی حكومەتی هەرێم ئامادەنەبووگۆڕانكاری لەونرخەدا بكات كە بۆ بەرمیلێك نەوت دیاریكردبوو هاووڵاتیان وئیدارەی ئەوناوچانەشی كە پێشتر وەرگرتنی نەوتەكەیان ڕەتكردبوویەوە بەناچاری ڕازی بوون بە نرخی 103 هەزار و 500 دینار نەوتەكە وەربگرن، ئەمڕۆ لەناحیبەی بیارە دەستپێكرد و دووسبەی لە پێنجوێن و پاشان لە سەنتەری شارەكانیش نەوت دابشدەكرێت.
كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی ئێمە لە ئەنجومەنی وەزیران نوسراوێكمان ئاراستەی وەزارەتی سامانەسروشتییەكان كرد بەمەبەستی پێداچوونەوە و هەرزانكردنی ئەو نرخەی كە بۆ بەرمیلێك نەوت دیاری كرابووكە بڕی 103 هەزار و 500 دینار بوو، بەڵام وەزارەتی سامانەسروشتییەكان ئامادەنەبوون گۆڕانكاری لەونرخەدا بكەن و هەر بەو بەنرخە بۆ ناوچەشاخاوییەكانیان دابینكرد بەناچاریش هاووڵاتیان و ئیدارەی ئەو شوێنانەی كە پێشتر ڕەتیانكردبوویەوە بەو نرخەنەوت وەربگرن ڕازی بوون بەوەرگرتنی نەوتەكە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمڕۆ لەسنووری ناحیەی بیارەی سەر بەپارێزگای هەڵەبجە دەستكرا بە پرۆسەی دابەشكردنی نەوت بە بڕی 103 هەزار و500 دینار و ڕۆژی چوار شەممە 16ی ئەم مانگەش لە سنووری قەزای پێنجوێن و ناحییەكانی گەرمك وناڵپارێز دەست بەهەمان پرۆسە دەكرێت و دواتریش لەناوسەنتەری شاری سلێمانی و دەوروبەری نەوت دابەشدەكرێت.
سەرۆكی لیژنەی وزە لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی روونیشیکردەوە، ئەو بڕە نەوتەی كە ئێستا بۆ ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی بە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان دابینكراوە بڕی 19 ملیۆن لیتر نەوتە وئەگەریش هەموو هاووڵاتیانی ئەو سنوورانە بڕی 200 لیتر نەوت وەربگرن ئەوا پێویستییان بە بڕی 110 ملیۆن لیتر نەوت دەبێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


