
SNN
شی جین پینگ له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فەره‌نسا، له په‌راوێزی كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی (G20) له بالی ڕایگه‌یاند: “چین له‌گه‌ڵ ئاگربه‌ست له ئۆكرانیا و ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌كانی ئاشتییه، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش پێویسته هه‌لومه‌رج بۆ ئه‌وه دروستبكات”.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا، هه‌ردوو سه‌رۆكی چین و فەره‌نسا بیروڕایان له‌باره‌ی دۆخی ئۆكرانیا ئاڵوگۆڕ كرد، شی جین پینگ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، “هه‌ڵوێستی چین سه‌باره‌ت به قه‌یرانی ئۆكرانیا یه‌كگرتو و روونه، هه‌روه‌ها پشتیوانی ئاگربه‌ست و وه‌ستاندنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان و ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌كانی ئاشتی ده‌كات”.
شی جین پینگ ئاماژەی بەوەشکرد، “كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت هه‌لومه‌رجێك بۆ ئه‌مه دروست بكات، چینیش به‌رده‌وام ده‌بێت له ڕۆڵی بنیاتنه‌ری خۆی”.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



