ئەم پاتەیەی ئێستا کۆرۆنایە یان پەتای وەرزی؟

0
810

SNN-

پزیشكی پسپۆڕی هەناوی لەبارەی ئەو پەتایەی ئێستا بڵاوبووەتەوە روونکردنەوە دەدات و دەڵێت، ئەگەر هەیە کۆرۆنا بێت یان ئەنفلەوەنزا، دەشڵێت، ئەو پەتایە مشەخۆر دروستی دەکات و نیشانەکانی هەمەجۆرن و توشبوو دەبێت خۆی کەرەنتین بکات.

دكتۆر زانیار ئاغالە، پزیشكی پسپۆڕی هەناوی بڵاویكردەوە لەم ساتەدا لێشاوێك لەنەخۆشی بڵاوبووەتەوە لەشاری سلێمانی كە نیشانەكانی هەمەجۆرن، بەڵام زۆربەی نەخۆشەكان یەكێك لەم نیشانانەیان هەیە” لەرز وتا، لەش داهێزران، قوڕگ گیران، سەر ئێشە.

‎هۆكار چییە؟

‎ئەو پزیشكە دەڵێت ئەوەتان لاڕوون بێت ئەمە پەتایە، واتە مشەخۆر دروستی دەكات و لەیەكترەوە تووش دەبین ، بۆیە هەتا خۆپارێزی بكەین كەمە.

‎ئەم پەتایە هەڵامەتە؟

‎دكتۆر زانیار ئاغالە پزیشكی پسپۆڕی هەناوی وتی: ئاستەمە ئەم پەتایە هەڵامەت بێت، چونكە هەڵامەت لەسلێمانی سەرەتای پایز دێت و هەروەها هەڵامەت زۆربەی كات لووت تەڕی و پژمەی لەگەڵە و بەكەمی تای بەهێز دەگرین.

‎ئەم پەتایە كۆرۆنایە؟

‎وتیشی: ئەگەر هەیە، لەئێستادا كۆرۆنا بەفەرمی هێشتا ماوە لەسلێمانی و بەپشكنینی تەواویش كە لێرە پێی دەڵێن پشكنین لووت دەركەوتووە كە كۆرۆنا هێشتا هەیە.

‎ئەم پەتایە ئەنفلۆنزایە؟

‎ئەو پزیشكە دەڵێت: ئەگەری زۆر ئەمەیانە، چونكە لەسلێمانی باوە لەناوەڕاستی پایز ئیتر ئەنفلۆنزا بڵاودەبێتەوە و هۆكاری سەرەكیش كردنەوەی قوتابخانەكانە، بوونی منداڵ بەكۆمەڵ لەیەك پۆلدا باشترین مۆڵگەیە پەتا تێیاندا بڵاوبێتەوە و لەیەكترەوە بیگرن و ئەوانیش دەهێننەوە بۆ ماڵەوە و كەسوكاریان تووش دەكەن. ئینجا لەمنداڵ زۆربەی كات ئاسانە، بەڵام ئەنفلۆنزا لە گەورەكاندا بەهێزە و بگرە جاری وایە دەبێتە مردنی ئەو كەسانەی نەخۆشی درێژ خایەنیان هەیە.

لەكاتی تووشبوون ‎چی بكەین؟

ئەو پزیشكە داوادەكات كەسێك نەخۆش كەوت هەروەك ئەوەی كۆرۆنا خۆی قفڵ بكات لەماڵەوە، پشوو بدات و نەچێتە ناو خەڵك و سەردانی پزیشك بكات كاتێك زانی لەرز و تا زیاد لەڕۆژێكی خایاند.

‎ئەو پزیشكە داوادەكات دام دەزگاكان دەبێت مۆڵەتی نەخۆشی بەئاسانی بدەنە هەركەسێك كەپزیشك بۆی بنووسێ.

– منداڵ سەرچاوەكەیە زۆربەی كات، بۆیە نەخۆش كەوت نابێت بچێتەوە خوێندنگا و دەبێت لە ماڵەوە بەماسكەوە نزیكی ببیتەوە و نزیك نەبێتەوە لە داپیرە و باپیرە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this