ئەندامێكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق: كورد لەبەردەم سێ بژاردەدایە

حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، هەرێمی كوردستان تەنها سێ بژادنەی لەبەردەستدایە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ پرۆژە یاسای بودجە، جەختیش دەكاتەوە كە ئەم كابینەیەی ( محەمەدشیاع سودانی) پرۆژە یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2023 دەنێرێتە پەرلەمان، بەڵام هێشتا پشكی هەرێم بە فەرمی دیارینەكراوە.
جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: تا ئێستا دیار نییە پشكی هەرێم چەندە و لەبەرامبەر چیدا پشكی بۆ دیاریدەكریت، بەلام بەگشتی سێ بژاردە لەبەردەم حكومەتی هەرێمدا هەیە بۆ ئەوەی مامەڵە لەگەڵ پرۆژە یاسای بودجە بكا، بژاردەی یەكەم ئەوەیە كە وەك ساڵانی ڕابردوو لەپرۆژە یاساكەدا دەنوسرێت هەرێم 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەست بكات لەبەرامبەردا ڕێژەیەك بودجەی بۆ دیاری دەكرێت، بژاردەی دووەمیش ئەوەیە كە مانگانە 200 ملیار دینار ڕەوانەی هەرێم بكرێت بەبێ ڕادەستكردنی نەوت وەك پێشتر ئەمە هەبوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، بژاردەی سێیەم لەبەردەم حكومەتی هەرێم ئەوەیە حكومەتی هەرێم پابەندبكرێت بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەبارەی فرۆشتنی نەوت بەكۆمپانیاكان، بەجۆرێك نەوتەكەی لەڕێگەی عێراقەوە بفرۆشێت و پشكی هەرێمیش مانگانە ڕەوانەبكرێت، بەڵام دیار نییە هەرێم كام بژاردەیان هەڵدەبژێرێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بەدڵنیاییەوە ئەم كابینەیەی (محەمەدشیاع سودانی) پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق دەنێرێتە پەرلەمان، بەلام هێشتا دیارنییە هەمان ئەو پرۆژە یاسایە كە ساڵی ڕابردوو ئامادەكراو نەتواندرا ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت، یاخود پرۆژە یاسایەكی نوێ ئامادە دەكرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


