پرۆژەیەكی وەزارەتی كشتوكاڵ هەزاران هەلیكار و دامەزراندن بۆ دەرچووانی بەشە كشتوكاڵییەكان تەرخاندەكات

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ
SNN-عەلی حەمەسەعید
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەڕێگەی جێبەجێكردنی پڕۆژەی بەبازاڕكردنی گەنم لە سلێمانی سەرقاڵی كاركردنە لەو پرۆژەیەو لە ئێستادا نزیكەی 80%ی قۆناغی یەكەمی تەواوبووە و كە بڕی 128 ملیار دیناری تێدەچێت بەتەواوبوونیشی هەلیكار بۆ زیاد لە پێنج هەزار هاووڵاتی دەرەخسێنێت ساڵانە توانای وەرگرتنی 150 هەزار تۆن گەنمیشی دەبێت.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN بەپشتبەستن بەو زانیارییانەی كە لەوەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێی دراون ئەوەخراوەتەڕوو، لەچوارچێوەی پلانەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ بۆ زیاترگرنگیدان بە كەرتی كشتوكاڵ وساغكردنەوەی بەرهەمی ناوخۆی جوتیارانی هەرێم، كاركردن لە پرۆژەی نیشتیمانی بەبازاڕكردنی گەنمی جوتیارن لە سلێمانی بەردەوامی هەیە و تائێستاش نزیكەی لە %80 ی كاركردن لە قۆناغی یەكەم بەكۆتا گەیشتووە و لە ئێستادا نزیكەی سێ هەزارهەلی كاری بۆ هاووڵاتیان ڕەخساندووە
ئاماژەبەوەشكراوە، لە ئێستادا بەهۆی كاركردن لەو پرۆژەدا هەلی كار بۆ نزیكەی سێ هەزار هاووڵاتی ڕەخساوە، بەتەواوبوونی سەرجەمی پرۆژەكەش دەتواندرێت هەلی كار بۆ زیاد لە پێنج هەزار هاووڵاتی بڕەخسێندرێت هاوكات دەبێت پڕۆژەكە لە ماوەی پێنج ساڵدا سەرجەم قۆناغەكانی بەكۆتا بگەن.
هەر لە بەدواداچوونەكانی SNNئەوەشهاتووەكە پرۆژەكە خۆی دەبینێتەوە لە دروستكردنی 30سایلۆ، كە ساڵانە توانای وەرگرتنی 150 هەزار تۆن گەنمیان هەیە، هاوكات هەرلە پرۆژەكەدا پێنج كارگەی گەورەی بەرهەمهێنانی ئارد و ساوەر و بڕوێش و پاستە و عەلەفی ئاژەڵ دروستدەكرێن و لەگەڵ ئەوەشدا سێ بەشی تایبەت بە بەرهمهێنانی بنەتۆی باوەڕپێكراو دەكرێتەوە وچیتر پێویست ناكات لەدەرەوە بنەتۆوی گەنم هاوردە بكرێت تێچووی پرۆژەكەش بریتیەلە لە 128 ملیار دینار.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


