سەرۆک بافڵ تێچووی تێچووی دووبارە دروستكردنەوەی خانووە رووخاوەكە و نۆژەنكردنەوەی هەموو خانووەکانی دیکەی لە ئەستۆ گرت

بافڵ تاڵەبانی
SNN-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاریداوە تێچووی دووبارە دروستكردنەوەی خانووە رووخاوەكە و نۆژەنكردنەوەی هەموو خانووە زیانلێكەوتووەكانی تری رووداوە دڵتەزێنەكەی سلێمانی لەئەستۆ بگرێت.
نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، سەرۆک بافڵ بڕیاریداوە هەر بریندارێكی رووداوەكەش پێویستی بە چارەسەر هەبێت لە دەرەوەی وڵات، لەسەر ئەركی خۆی رێوشوێنی پێویستی بۆ دەگیرێتەبەر و تێچووەكەی لە ئەستۆ دەگرێت.
سەرۆك بافڵ بڕیاریشیداوە بەڕێوەبردنی پرسە و هەموو رێكارەكانی تری ئەم ماتەمە گشتییە لە ئەستۆ بگرێت و هەموو ئەو هاوڵاتییانەش قەرەبوو بكاتەوە كە ئۆتۆمبێلەكانیان زیانیان پێگەیشتووە. تەواوی نوێنەرە تایبەتەكانی خۆشی راسپاردووە لەگەڵ كەسوكاری قوربانییان و یەكە ئیدارییەكان هەماهەنگ بن لەپێناو دابینیكردنی پێداویستییەكانیان.
شەوی رابردوو سیستمی شۆفاژی ماڵێک لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی تەقییەوە و بەهۆیەوە 15 کەس گیانیان لەدەستدا و 13ی دیکەش برینداربوون.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
9 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
9 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
11 hours لهمهوپێش



