برینداره‌كانى رووداوه‌كه‌ى سلێمانى تائێستا ئاگادارى مه‌رگى كه‌سوكاریان نین

كارمه‌ندێكى به‌رگریی شارستانى له شوێنى رووداوه‌كه‌ى سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
شه‌ش بریندارى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى سلێمانى ره‌وانه‌ى ماڵه‌وه كرانه‌وه و پێنج بریندارى تریش دۆخى ته‌ندروستیان جێگیره و بریندارێكیش دۆخى ته‌ندروستى ناجێگیره.
شه‌وى رابردوو له گه‌ڕه‌كى كازیوه‌ى دوو له شارى سلێمانى تانكییهكى غازى ماڵان ته‌قییه‌وه، ته‌قینه‌وه‌كه‌ش له‌كاتێكدابوو كه كۆبوونه‌وه‌ى خێزانى له‌و ماڵه‌دا بوو و له ئه‌نجامدا 15 ئه‌ندامى ئه‌و خێزانه گیانیان له‌ده‌ستدا و 11 تریش برینداربوون كه برینى چواریان سه‌خته.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له ستافى پزیشكى نه‌خۆشخانه‌ى شار دهستیكهوتوون، “ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ش بریندارى رووداوه‌كه به‌هۆى سووكى برینه‌كانیانه‌وه ره‌وانه‌ى ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه. له ئێستادا شه‌ش بریندار كه یه‌كێكیان خاوه‌نى ماڵه‌كه‌یه‌وه و دووانیان بووكى خێزانه‌كه‌ن و یه‌كێكیان هاوسه‌رى وه‌ستا حسێن گوڵكاره، یه‌كێكیان كچى خێزانه‌كه‌یه نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ كراوه و له‌ژێر چاودێریدان و ته‌ندروستیان جێگیره”.
SNN ئه‌وه‌شى زانیووه، “ته‌نیا یه‌ك بریندارى رووداوه‌كه به‌ناوى ئاریا فاتیح مه‌زهه‌ر كه ته‌مه‌نى هه‌شت ساڵه دۆخى ته‌ندروستى ناجێگیره و له‌ژێر چاودێرى چڕدایه”.
هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “هیچ یه‌ك له‌و بریندارانه‌ى كه له ئێستادا له نه‌خۆشخانه‌ن جگه له خاوه‌نى ماڵه‌كه ئاگادارى ورده‌كارى رووداوه‌كه و گیانله‌ده‌ستدانى كه‌سوكاریان نین و هیچیان له‌باره‌ى رووداوه‌كه‌وه پێنه‌وتراوه”.
له‌دواى رووداوه‌كه‌ى سلێمانى هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى ماته‌مینى راگه‌یاند و بڕیاره سبه‌ى له مه‌راسیمێكى تایبه‌تدا ته‌واوى قوربانیانى رووداوه‌كه له گۆڕستانى كه‌ڵه‌كن به‌خاكبسپێردرێن.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش


