
دراوى 10 ههزار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم دەستی بە ئامادەكاری كردووە بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینى دووهمى ئەمساڵ بۆ ئەو مەبەستەش داوای لە سەرجەم وەزارەتەكان كردووە لیستی مووچەكانیان ئاراستەی گەنجینەكان بكەن بۆ ئهوهى پێش كۆتایی ساڵ مووچه دابهشبكرێت.
بهپێى ئەو زانیارییانەی كە لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە SNN دراون، “وەزارەتی دارایی دەستیبە ئامادەكاری كردووە بۆ دەستكردن بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەم، بۆئەو مەبەستەش دوا لە وەزارەت و دەستەكان كراوە لیستی مووچەكانیان ئاراستەی گەنجینەكان بكەن بە مەبەستی وردبینیكردن”.
SNN ئهوهشى زانیووه، “وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم گەشبینە كە تا كۆتایی ئەمساڵ حكومەتی هەرێم و بەغدا لەسە ناردنی 200 ملیار دینارەكە بگەنە رێككەوتن. هاوكات لە ئێستاشدا بەبێ ناردنی ئەو بڕە پارەیهی بەغدا هیچ گرفتێك بۆ دابەشكردنی مووچە دروست نابێت، بەڵام ئەگەر ئەو پارەیه رەوانە بكرێت ئەوا پرۆسەی دابەشكردنی مووچە زۆر خێرا دەبێت لەماوەی هەفتەیەكدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشدەكرێت”.
ههر بهپێى زانیارییهكان، “دابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینى دووهمی فەرمانبەرن هاوشێوەی مووچەی مانگەكانی رابردوو دەبێت و ماوەی زیاتر 20 رۆژ دەخایەنێت و هەمان لیستی مووچە بەكادێت كە لەمانگی رابردوو وەزارەتی دارایی رایگەیاند بوو، بۆیە پێش كۆتایی ئەمساڵ مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران دابهشدەكرێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش


