تەنها لەمساڵدا لە ئیدارەی سۆران 417 هاووڵاتی بوونەتە قوربانی رووداوەكاننی هاتووچۆ

رووداوی ئۆتۆمبێل
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ئیدارەی سۆران ئاماژە بەوەدەكات تەنها لەمساڵدا لە سنووری ئیدارەی سۆران 413 هاووڵاتی بوونەتە قوربانی ڕووداوەكانی هاتووچۆ بەجۆرێك 13 هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و 404 هاووڵاتی دیكەش بیندار بوون، هاوكات زۆرترین هۆكاری ڕووداوەكانی هاتووچۆ بەهۆی پابەندنەبوون بووە بە ڕێنماییەكانی هاتووچۆوە.
موحسین شەمزینی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئیدارەی سۆران بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی زیاتر هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیان و شۆفێران لە ڕووداوەكانی هاتووچۆ و كەمكردنەوەی قوربانییەكان، لە ئەمڕۆوە بۆماوەی هەفتەیەك بەدروشمی (با ئەوانەی ماون بیانپارێزین) هەڵمەتێكی هۆشیاری هاتووچۆمان ڕاگەیاندووە، بۆ ئەو مەبەستەش لە رۆژانی داهاتوودا سەردانی قوتابخانە و زانكۆ و شوێنە گشتیەكانی سۆران دەكەن بۆ ئەوەی هۆشیاری هاتوچۆ بگەینن بە زۆرترین هاوڵاتی سنوورەكە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی ئەو ئامارانەی لەمساڵدا تۆمارمانكردوونلە سنوورەكەدا تەنها لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائەمڕۆ 232 حاڵەتی ڕوِوداوی هاتووچۆ رتۆماركراون، لەئەنجامی ئەو ڕووداوانەشدا 404 هاوڵاتی برینداربوون و هاوكات 13 هاوڵاتیش گیانیان لەدەستداوە
وتەبێژی هاتووچۆی ئیدارەی سۆران ئەوەشی خستەروو، زۆرترین هۆكاری ڕوداووەكانی هاتووچۆ بەهۆی پابەند نەبوونی شۆفێرانە بە رێنماییەكانی هاتوچۆ، بەتایبەت لەكاتی شۆفێریدا بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی و كردنەوەی لایڤ لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان هۆكاری سەرەكی ڕوداوەكانن، لەگەڵ ئەوەشدا خراپی ڕێگاوبانەكانیش هۆكارێكی دیكەی ڕووداوەكانی هاتوچۆن لە سنورەكەماندا.
More News
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
2 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
2 hours لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
2 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
2 hours لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
23 hours لهمهوپێش



