دەوامی خوێندكارانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و هەڵەبجە ئاسایی دەبێتەوە

SNN-عەلی حەمەسەعید
بەوتەی خوێندكارانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی وهەڵەبجە لە سبەینێوە دەوامی خوێندكارانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و هەڵەبجە دەستپێدەكاتەوە ئەوەش دوای ئەوەی نوێنەری خوێندكاران یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران كۆبوونەتەوە و پشتگیری لەداواكاری خوێندكاران كراوەو داواكارییەكانیشیان دەگەیەندرێتە لایەنە پەیوەندیدارەكان.
ئاری ئەحمەد، یەكێك لە خوێندكارانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی زیاد لە هەفتەیەكە دەستمان بە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی كردووە بۆ خەرجكردنی دەرماڵەی خوێندكاران و چارەسەركردنی چەند گرفتێكی دیكەمان، بەڵام ئەمڕۆ نوێنەری خوێندكارانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەگەڵ یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران كۆبوونەتەوە وگرفت و داواكارییەكانمان گەیاندووەتە سەرۆكایەتی زانكۆ، بۆیە بڕیاردرا كە سبەی بگەڕێینەوە هۆڵەكانی خوێندن و كۆتایی بە گردبوونەوە و بایكۆتكردن بهێنین.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNبەهەمان شێوەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، خویندكارانی پۆلیتەكنیكی هەڵەبجە بڕیاریاریانداوە كە سبەینێی بگەڕێنەوە هۆڵەكانی خوێندن وكۆتایی بە خۆپیاندان و ناڕەزایەتییەكانیان بهێنن و بەشداری لەتاقیكردنەوە و وانەكاندا بكەن.
لەلایەكی دیكەوە هەرئەمڕۆ زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ئەوەی بلاوكردەوەكە نوێنەری خوێندكارانی كۆلێجە تەكنیكییەكانی كەمپی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەگەڵ (د.بەختیار عوبێد شەریف) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران كۆبوونەوە و گرفت و داواكارییەكانیان گەیاندە سەرۆكایەتی زانكۆ، بڕیاریاندا بگەڕێنەوە هۆڵەكانی خوێندن و كۆتایی بە گردبوونەوە و بایكۆتكردن بهێنن.
ئاماژە بەوەشكراوە، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران پشتیوانی بۆ داواكارییە رەواكانی خوێندكاران دەربڕی كە وەكو زانكۆ تەئكید لە نوسراوەكانی رابردوو بكەنەوە بۆ دابینكردنی شایستە داراییەكان و پێداویستییەكانی خوێندكاران، هەر لە كۆبوونەوەكەی نوێنەری خوێندكارانی كۆلێجە تەكنیكییەكانی كەمپی زانكۆدا، بڕیاردرا بە كۆتاییهێنان بە خۆپیشاندان و بایكۆتكردنی هۆڵەكانی خوێندن و دەستپێكردنەوەی چالاكییە جۆراوجۆرەكانی ( زانستی و هونەری و وەرزشییەكان )، هەروەها ئاسایكردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە سبەینێوە.
More News
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
3 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
3 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
3 hours لهمهوپێش



