وردەکاری کۆبوونەوە داخراوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق لەسەر هێرشەکانی تورکیا و ئێران بڵاودەکرێتەوە

دیمهنێك له كۆبوونهوهى ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق | فۆتۆ: AP
SNN-عەلی حەمەسەعید
وابڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لەبارەی هێرشە ئاسمانییەكانی وڵاتانی ئێران و توركیا بۆ سەرخاكی عێراق و هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە، كۆبوونەوەكەش بە داخراوی بەڕێوەدەچێت و چەند بەرپرسێكی باڵای سەبازی و ئەمنی عێراق بەشداری كۆبوونەوەكە دەبن، لە دوای كۆبوونەوەكەش چەند ڕاسپاردەیەك دەدرێتە حكومەتی عێراقی بۆ ئەوەی كاریان لەسەر بكات بۆ ڕێگری لە دووبارە ئەنجامدانی ئەوهێرشانە بۆسەر خاكی عێراق.
شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی بە SNNی ڕاگەیاند: كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بە شێوەیەكی داخراو بەڕێوەدەچێت كە مەبەست لە ئەنجامدانی ئەو كۆبوونەوەیە بۆ گفتوگۆكردنە لەسەر ئەوهێرشانەی كە ماوەیەك هەریەكە لە ولاتانی ئێران و توركیا بۆ سەر خاكی عێراق و هەرێمی كودستان ئەنجامی دەدەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا چەندین بەرپرسی باڵای سەربزی و ئەمنی عێراق بەشداری كۆبوونەوەكەی پەرلەمان دەكەن، هاوكات لە دوای تەواوبوونی كۆبوونەوەكە چەند راسپاردەیەك دەدرێتە حكومەت بۆ ئەوەی كاریان لەسەر بكات بۆیە دانیشتنەكەی ئەمڕۆ بە داخراوی بەڕێوەدەچێت دووردەبێت لە چاوی كامێراكان.
ئەنجامدانی ئەو كۆبوونەوەیەی پەرلەمانی عێراق لەسەر هێرشە ئاسمانییەكانی توركیا وئێران بۆ سەر خاكی عیچراق لە كاتێكدایە كە وڵاتی توركیا بەبیانووی بوونی چەكداری پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ناوبەناو هێرش دەكاتەسەر ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان و تا ئێستاش بەسەدانهاووڵاتی بوونەتە قوربانی ئەوهێرشانە، هاوكات وڵاتی ئیرانیش بەبیانووی بوونی بارەگای حزب ئۆپۆزسیۆنەكان لە خاكی هەرێم بەهەمان شێوە هێرش دەكاتە سەر هەرێمی كوردستان و دواجار هاووڵاتیانی بێتاوان دەبنە قوربانی ئەوهێرشانە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
21 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
24 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
21 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
24 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
24 hours لهمهوپێش



