به‌هۆى ئه‌وه‌ى كارمه‌ندێكیان جه‌ڵته لێیداوه فڕۆكه‌یه‌كى به‌حره‌ینى له هه‌ولێر نیشته‌وه

فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر | فۆتۆ: EIA
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆى ئه‌وه‌ى كارمه‌ندێكیان جه‌ڵته لێیداوه فڕۆكه‌یه‌كى به‌حره‌ینى به‌ناچارى له‌نێو فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر نیشته‌وه.
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22ى تشرینى دووه‌م، ئه‌حمه‌د هۆشیار، به‌ڕێوه‌به‌رى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر رایگه‌یاند، “كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر فڕۆكه‌یه‌كى هێڵى ئاسمانى به‌حره‌ینى به‌هۆى ئه‌وه‌ى كارمه‌ندێكیان جه‌ڵه‌ته لێداوه و دۆخى ته‌ندروستى تێكچووه به‌ناچارى له‌نێو فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر نیشتووه‌ته‌وه”.
له‌باره‌ى ته‌ندروستى كارمه‌نده‌كه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر ئاشكرایكردووه، “به‌داخه‌وه كارمه‌نده‌كه له‌پاش نیشتنه‌وه‌ى فڕۆكه‌كه گیانى له‌ده‌ستداوه”.
به وته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر، “فڕۆكه بهحرهینیهكه به‌ره‌و فه‌ڕه‌نسا فڕیووه پاش گیان له‌ده‌ستدانى كارمه‌نده‌كه‌یان كه كارمه‌ندى به‌شى خزمه‌تگوزارى بووه له هه‌ولێر نیشتوونه‌ته‌وه و ته‌رمى كارمه‌نده كۆچكردووهكهیان ره‌وانه‌ى پزیشكى دادى هه‌ولێر كردووه و دواتر فڕۆكه‌كه ده‌ستى به گه‌شته‌كه‌ى كردووه‌ته‌وه”.
له‌باره‌ى ناسنامه‌ى كارمه‌نده‌كه‌وه ئه‌حمه‌د هۆشیار ئاشكرایكردووه، “كارمه‌نده‌كه به‌حره‌ینییه”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
21 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
22 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
21 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
22 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
22 hours لهمهوپێش



