“بەڕێوەبەری پەروەردەی دهۆکم راسپارد قوتابخانەیەک بکات بە ناوی ئەفسەرەکەی دهۆک”

SNN-
وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان داوا لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەکات سبەینێ چوارشەممە پێش وانەی یەکەم یەک خولەک بوەستن بۆ ڕۆحی قوربانیانی ڕووداوەکەی شاری دهۆک.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت:”بۆ ڕێزنواندن لە ڕۆحی شەهیدانی دهۆک، سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە سبەی چوارشەممە، رۆژی 23-11-2022 پێش وانەی یەکەم خولەکێک وەستان بۆ رۆحی پاکیان بوەستن”.
دەشڵێت:” رائد (عەلی صدقی) و هاوپیشەکانی زۆر بوێرانە و خۆنەویستانە بونە هۆکار بۆ رزگاربوونی 56 قوتابی ئەو بەشە ناوخۆییە و رۆڵی سەرەکیان گێڕا لە پاراستنیان و زوو بەدەمەوەچوونیان، فیداکاری و قوربانیدانی رائد عەلی و هاوپیشەکانی شاکارێکی فیداکاری بوو لە پێناو ڕزگارکردنی قوتابیان، لەو ڕوانگەیەوە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی دهۆکم ڕاسپارد کە لەکاتی دانانی بەردی بناغەی قوتابخانەیەکی نوێ یان تەواوکردنی باڵەخانەی قوتابخانەیەک، بەناوی خوالێخۆشبوو رائد ( علی صدقی) بکرێت.
شەوی رابردوو تانکی فڕنێکی سەموون لە پارێزگای دهۆک تەقییەوە و بەهۆیەوە شەش کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 30ی کەسی دیکەش برینداربوون.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
18 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
20 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
18 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
20 hours لهمهوپێش



