“حكومەت ئەگەر حكومەت بێت، نابێت جیاوازی بكات لە نێوان هاووڵاتیانی خۆی”

باڵانبۆ محەمەد
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە چوارچێوەی ئەوكاردانەوانەی كەدروستبووە لەبارەی پشتگوێخستنی ئیدارەی سلێمانی وهەڵەبجە لەلایەنحكومەتی هەرێمەوە، ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان جەخت دەكاتەوە هیچ پێوەرێك دانەنراوە بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان بەڵكوو كۆمەڵێك بەرپرس بە میزاجی خۆیان لەبەرژەوەندی چەند ناوچەیەك كاردەكەن و ناوچەكانی دیكەیان فەرامۆش كردووە، بۆیە ئەمە پێی ناوترێت حكومەت، بەڵكوو پارتی بەمەبەست دەیەوێت سزای سلێمانی بدات.
باڵامبۆمحەمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی ئێستا پێی دەوترێت حكومەت لە ڕاستیدا حكومەت نییە بەڵكوو دووئیدارییەكەی جارانە، چونكە ئەگەر بمانەوێت هەڵسەنگاندن بۆ بەڕێوەبردنی ئێستای هەرێمی كوردستان بكەین دەردەكەوێت كە ئەمەحكومەت نییە بەڵكوو دەستەڵاتێكە بۆ بەرژەوەندی چەندتاقمێك لە چەندشوێنێكی دیاریكراوی زۆنی زەرد كاردەكەن و ناوچەكانی دیكەیان فەرامۆش كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەرحكومەت حكومەت بێت دەبێت ڕەچاوی یەكسانی و باروگوزەرانی هەموو هاووڵاتیانی لە ناوچە جیاوازەكانی كوردستان وەك یەك بكات، نەك وەك ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت پشكی شێر بۆ زۆنی زەرد ئەوەی دەمێنێتەوە وەك خێرێك بیدەن بە زۆرنی سەوز، بۆیە ئەگەرحكومەت حكومەتی هەرێمی كوردستانە جیاوازی چییە لە نێوان هەولێر وسلیمانی، كاتێك دەوترێت حكومەت باوكە دەبێت ئەو باوكە بۆ هەموو منداڵەكانی وەك یەكبێت، نەك جیاوازییان ل نێواندا بكات.
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، لەشاری هەولێر خەریكە شەقامی 150 مەتری تەواودەبێت و 120 مەتری تەواو بووە بەڵام لە سلێمانی هێشتا شەقامی 100 مەتری بودجەی تەواوەتی بۆ تەرخان نەكراوە، ئەگەریش پارتی دەڵێت پرۆژەكانی هەولێر بە داهاتی خۆمان كراوە، دەپرسین ئەو داهاتەتان لەكوێ بوو، بۆیە ئەگەر پارتی دەیەوێت بەم سیاسەتەی سزای سلێمانی و یەكێتی بدات ئەوە بەهەڵەدا چووە، چونكە هاووڵاتیان لەوە تێگەیشتوون بۆیە ئەو سیاسەتە دەگرنە بەر خەڵك توڕە ببێت لە یەكێتی بەڵام تادێت یەكێتی زیاتر گەشە دەكات.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
16 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
19 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
19 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
16 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
19 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
19 hours لهمهوپێش



