بەبێ ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرن كۆدەبێتەوە

قوباد تاڵەبانی، فۆتۆ: ئەژی عومەر
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ى تشرینى دووه‌م، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وته‌بێژى جێگیرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش ده‌ڵێت: “قوباد تاڵه‌بانى به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناكات”.
له‌وباره‌یه‌وه سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵه‌بانى، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بە SNNی راگەیاند، “ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە، بەڵام لەو كۆبوونەوەیەدا قوباد تاڵەبانی و بەشێك لە وەزیرەكانی یەكێتی ئامادەنابن، ئەمەش بەهۆی نیگەرانی یەكێتی لەو جۆرە حوكمڕانییەی كە پارتی گرتویەتییەبەر”.
به‌پێى زانیارییەكانی SNN، “هۆكاری بەشدارینەكردنی قوباد تاڵەبانی و بەشێك لە وەزیرەكانی یەكێتی لە كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەوە دگەڕێتەوە تیمی یەكێتی نیگەرانە لە شێوازى سیاسه‌تكردنى سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، هاوكات نیگەرانیەكانی خۆیانیان گەیاندووەتە شوێنی مەبەست، بۆیە هەتا نیگەرانیەكان نەڕەوێندرێنەوە بەشداری دانیشتنی ئەنجوومەنی وەزیران ناكەن”.
ماوه‌ى شه‌ش هه‌فته‌یه قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم به‌شدارى هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئاسایی ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ناكات كه به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایی رۆژانى چوارشه‌ممه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پێشتر له‌باره‌ى نیگهرانیهكانى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له شێوازى حكومڕانى حكومه‌تى هه‌رێم به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر پارێزگاى سلێمانى باڵامبۆ محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی راگەیاند، “ئەوەی ئێستا پێی دەوترێت حكومەت لە ڕاستیدا حكومەت نییە بەڵكوو دووئیدارییەكەی جارانە، چونكە ئەگەر بمانەوێت هەڵسەنگاندن بۆ بەڕێوەبردنی ئێستای هەرێمی كوردستان بكەین دەردەكەوێت كە ئەمە حكومەت نییە بەڵكو دەستەڵاتێكە بۆ بەرژەوەندی چەند تاقمێك لە چەند شوێنێكی دیاریكراوی زۆنی زەرد كاردەكەن و ناوچەكانی دیكەیان فەرامۆش كردووە”.
وتیشى: “ئەگەر حكومەت حكومەت بێت دەبێت رەچاوی یەكسانی و باروگوزەرانی هەموو هاووڵاتیانی لە ناوچە جیاوازەكانی كوردستان وەك یەك بكات، نەك وەك ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت پشكی شێر بۆ زۆنی زەرد ئەوەی دەمێنێتەوە وەك خێرێك بیدەن بە زۆرنی سەوز، بۆیە ئەگەر حكومەت حكومەتی هەرێمی كوردستانە جیاوازی چییە لە نێوان هەولێر و سلێمانی، كاتێك دەوترێت حكومەت باوكە دەبێت ئەو باوكە بۆ هەموو منداڵەكانی وەك یەكبێت، نەك جیاوازییان له نێواندا بكات”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
14 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
17 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
17 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
14 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
17 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
17 hours لهمهوپێش



