“ژیانى هه‌موو هاووڵاتییانى هه‌رێم نزیكبووه‌ته‌وه له هێڵى سوورى مردن”

یادى رۆژى جیهانى قوربانیانى رووداوه‌كانى هاتووچۆ له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رى ناوه‌ندى تۆتاڵ بۆ راهێنان و په‌ره‌پێدانى هاتووچۆ رایده‌گه‌یه‌نێت، ژیانى هه‌موو هاووڵاتییانى هه‌رێم نزیكبووه‌ته‌وه له هێڵى سوورى مردن به‌هۆى رووداوه‌كانى هاتووچۆوه، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى سلێمانیش ده‌ڵێت: “له‌ماوه‌ى 10 مانگى رابردوودا 139 كه‌س ته‌نیا له پارێزگاى سلێمانى بوونه‌ته قوربانى رووداوه‌كانى هاتووچۆ”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ى تشرینى دووه‌م، رۆژى جیهانیی قوربانیانى رووداوه‌كانى هاتووچۆیه و به‌و بۆنه‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى سلێمانى به هاوبه‌شى ناوه‌ندى تۆتاڵ بۆ راهێنان و په‌ره‌پێدانى هاتووچۆ چالاكییه‌كیان رێكخست به‌مه‌به‌ستى هۆشیار كردنه‌وه‌ى هاووڵاتییانى به‌كارهێنه‌رى شه‌قام.
نه‌جات نه‌جم، به‌ڕێوه‌به‌رى ناوه‌ندى تۆتاڵ بۆ راهێنان و په‌ره‌پێدانى هاتووچۆ له‌باره‌ى رووداوه‌كانى هاتووچۆ له هه‌رێم وتى: “به‌داخه‌وه رێژه‌ى رووداوه‌كانى هاتووچۆ له زیادبووندایه، به‌شێوه‌یه‌ك ئێستا مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى هه‌موو تاكێكى هه‌رێم هه‌یه و هاووڵاتییان نزیكبوونه‌ته‌وه له هێڵى سوورى مردن به‌هۆى رووداوه‌كانى هاتووچۆوه”.
وتیشى: “پێویسته رۆشنبیرى بدرێت به به‌كارهێنه‌رانى شه‌قام له هه‌رێم جا چ شۆفێربێت یان پیاده‌ڕۆ، چونكه شهقامهكانى هه‌رێم خراپن پێویسته هاووڵاتییان به ورییاى و رۆشنبیرییه‌كى زیاتره‌وه ئه‌و شه‌قامانه به‌كاربهێنن”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه نه‌قیب بهختیارمحهمهد ، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى سلێمانى رایگه‌یاند، “رێژه‌ى رووداوه‌كانى هاتووچۆ و قوربانییه‌كان به‌ره‌زه، ته‌نیا له 10 مانگى رابردووى ئه‌مساڵدا له سلێمانى 139 كه‌س كه 116یان پیاون و 32 یان ژنن به‌هۆى رووداوه‌كانى هاتووچۆه گیانیان له‌ده‌ستداوه. هاوكات 3 هه‌زار و 291 كه‌س به‌هۆى رووداوه‌كانه‌وه بریندار بوون و به‌شێوه‌یه‌كى گشتى 925 رووداوى هاتووچۆ روویانداوه”.
وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى سلێمانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “داوا له شۆفێران ده‌كه‌ین به وریاییه‌وه شۆفێرى بكه‌ن و كه‌سانى پیادهڕۆش به وریاییه‌وه شه‌قامه‌كان به‌كاربهێنن بۆ ئه‌وه‌ى ژیانى خۆیان و ماڵ و منداڵیان نه‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
13 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
15 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
16 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
13 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
15 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
16 hours لهمهوپێش



