“له نزیكترین كاتدا هێرشى زه‌مینى بۆسه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان ده‌ستپێده‌كه‌ین”

ره‌جه‌ب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆمارى توركیا | فۆتۆ: Hindustan News Hub
SNN
سه‌رۆككۆمارى توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، گروپه تیرۆریستییه‌كان خاكى وڵاتان به‌كارده‌هێنن بۆ هێرشكردنه سه‌ر توركیا، ده‌شڵێت: “له نزیكترین كاتدا هێرشى زه‌مینى بۆسه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان ده‌ستپێده‌كه‌ین”.
له چوارچێوه‌ى كاردانه‌وه‌كانى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ئیستانبوڵ كه رۆژى 13ى تشرينى دووه‌م، له شه‌قامى ته‌قسیم روویدا و حكومه‌تى توركیا، “په‌نجه‌ى تۆمه‌ت بۆ هێزه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان درێژهكات” له‌باره‌یه‌وه، ئه‌مڕۆ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆمارى توركیا رایگه‌یاند، “له نزیكترین كاتدا هێرشى زه‌مینى بۆسه‌ر باكوورى سووریا (ڕۆژئاواى كوردستان) ده‌ستپێده‌كه‌ین”.
به وته‌ى سه‌رۆكى توركیا، “گروپه تیرۆریستییه‌كان خاكى وڵاتان به‌كارده‌هێنن بۆ هێرشكردنه سه‌ر توركیا”.
قسه‌كانى سه‌رۆككۆمارى توركیا له‌كاتێكدایه كه هه‌فته‌ى پێشوو مه‌ولود چاوش ئۆغڵو، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له‌به‌رده‌م میدیاكانى وڵاته‌كه‌ى باسى ئۆپراسیۆنه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان و ڕۆژئاواى كوردستان كرد و وتى: “ئێمه هه‌رگیز ئۆپراسیۆنه‌كانمان له عێراق و سووریا كۆتایی پێناهێنین”.
رۆژى یه‌كشه‌ممه 21ى تشرینى دووه‌م، وڵاتى توركیا ئۆپراسیۆنى چنگ – شمشێرى له باشوور و ڕۆژئاواى كوردستان راگه‌یاند.
له‌باره‌ى ئۆپراسیۆنه‌كه‌وه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆمارى توركیا وتى: ”ئۆپراسیۆنه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت و مەرج نییە ته‌نیا هێرشی ئاسمانی لەخۆی بگرێت”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
12 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
14 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
14 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
12 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
14 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
14 hours لهمهوپێش



