“گرتنەوەی ئاو لەیەن ئێرانەوە گرفتی بۆ كەرتی كشتوكاڵی گەرمیان دروستكردووە”

SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی گەرمیان ئاماژە بەوەدەكات ئەوپلانەی ئێران دایناوە بۆدروستكردنی بەنداوەكان لەسەر ڕووباری سیروان، بە تەواوبوونیان لە %70ی ئاوی سنووری ئیدارەی گەرمیان كەم دەكات ئەمەش دواجارگرفت بۆ بواری كشتوكاڵ دروستدەكات بەرهەمی كشتوكاڵی كەمدەكات و هاوكات دەشبێتە هۆی تێكچوونی ژینگە وسروشتی ناوچەكە.
شادیە حسێن، بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی گەرمیان بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی ماوەی چەند ساڵیكە وڵاتی ئێران، سەرقاڵی دروستكردنی چەند بەنداوێك لە سەر سەرچاوەكانی ئاوی ڕووباری سیروان، ئەمە وایكردووە كە ڕێژەی داهاتی ئاو بۆ هەرێمی كوردستان بەگشتی و ناوچەی گەرمیان بەتایبەتی كەم بكات، بەو هۆیەشەوە گرفتێكی زۆر بۆ كەرتی كشتوكاڵی ناوچە دروستكردووە بە تایبەت ئەو بەرهەمانەی كە پێویستییان بە بڕێكی زیاترە لە ئاو.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەربەهۆی كەمبوونەوەی ڕێژەی ئەوئاوەی كە لە سەرچاوەی سیروانەوە دەڕژێتە سنووری گەرمیانەوە بووەتەهۆی ئەوەی بەشێك لە جووتیارانی گوندەكانی سنوورە واز لەكاری كشتوكاڵكردن بهێنن، ئەوە سەرەڕای ئەوەی هەربەهۆی كەم ئاوییەوە چەند ساڵێكە هیچ جوتیارێك مەرەزەی نەچاندووە بۆ بەرهەمێهانی برنجی كوردی ئەمەش وایكردووە بەرهەمی كشتوكاڵی ناوخۆیی لە سنورەكەكاندا ڕوولەكەمی بكات.
بەرێوەبەری گشتی كشتوكاڵی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو، بە تەواوبوونی ئەو بەنداوانەی كە ماوەی چەند ساڵێكە ئێران سەرقاڵی دروستكردنیانە ئەوا لە %70ی ئەو ئاوەی پێشتر دەهاتە سنوورەكەمانەوە كەمدەكات، ئەوەش گرفتەكانی كەرتی كشتوكاڵی لە سنوورەكەدا زیاتر دەكات، بۆیە دەبێت حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان لەسەر ئاستی باڵا لەسەر ئەم بابەتە لەگەڵ لایەنی ئێرانی دەست بە گفتوگۆ بكەن و رێگاچارەیەكی گونجاو بۆ ئەم مەترسییە بدۆزنەوە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
10 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
13 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
13 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
10 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
13 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
13 hours لهمهوپێش



