بە فەرمی حکومەتی هەرێم پابەندکرا بەوەی کەمترين مووچەی خانەنشينی 500 هەزار بێت

SNN-عەلی حەمەسەعید
دوای دوودانیشتن لەسەر دۆسیەی تۆماركردنی سكاڵا لەسەر سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی، بەهۆی جێبەجێنەكردنی یاسای خانەنشینی ژمارە 9ی ساڵی 2014ی هەمواركراوی عێراق، دادگای فیدراڵی لەبەرژەوەندی خانەنشینانی هەرێم بڕیاریدا و حكومەتی هەرێمی پابەندكرد كە دەبێت لە هەرێمی كوردستانیش كار بەویاسایە بكرێت و كاركردن بە یاسای ژمارە 27ی ساڵی 2006 ڕابگیرێت، هاوكات كەمترین مووچەی خانەنشینانی دەبێتە 500 هەزار دینار.
بەشدار حەسەن، پارێزەری دۆسیەی تۆماركردنی سكاڵا لەسەر سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی هەرێم لەدادگای فیدراڵی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی یاسای خانەنشینیی یەكگرتوو، ژمارە 27ی ساڵی 2006 و پابەندكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینیی یەكگرتووی ژمارە 9ی ساڵی 2014ی هەمواركراوی عێراق ئەوەش دوای ئەوەی پێشتر دادگای فیدراڵی دووجار لەسەر ئەوبابەتە دانیشتنی تایبەتی ئەنجامدابوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان كار بە یاسای خانەنشینیی یەكگرتوو ژمارە 27ی ساڵی 2006 دەكات، لە كاتێكدا عێراق ئەو یاسای هەمواركردووەتەوە و كار بە یاسای خانەنشینیی یەكگرتووی ژمارە 9ی ساڵی 2014ی دەكات، بە جێبەجێكردنی ئەویاسایەش دەبێت كەمترین مووچەی خانەنشینان لە 500 هەزار دینار كەمتر نەبێت، بەڵام لەو یاسایەی هەرێم كاری پێدەكات مووچەی خانەنشینی تەنها 220 هەزار دینارە.
ئەو پارێزەرەی دۆسیەی تۆماركردنی سكالا لەسەر سەرۆكی حكومەت ووەزیری دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، كاتێك فەرمانبەرێك لە هەرێمی كوردستان خانەنشین دەبێت تەنها شەش مانگ موكافەئەی پێ دەدەن كە ئەوەش مووچەی تەواو نییە، بەڵام لە عێراق بەشێوەی نەقد مووچەی 12 مانگی بە تەواوەتی پێ دەدرێت، بۆیە پێویست بوو ساڵی 2014 لە هەرێمی كوردستان كار بەیاسای نوێی خانەنشینی بكرێت، لەكاتێكدا لە یاسای خانەنشینی هەرێمی كوردستاندا كەمترین مووچە 220 هەزار دینارە، بەڵام لە عێراق كەمترین 500 هەزار دینارە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
12 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
12 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
12 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
12 hours لهمهوپێش



