ستران عەبدوڵا: وەک یەکێتی نە لەگەڵ ئەم حکومڕانیەی ئێستاداین و نە پەسەندی دەکەین

ستران عهبدوڵا، ئهندامى مهكتهبى سیاسی یهكێتیى نیشتمانیی كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات ئەوەی لەهەرێمی كوردستان دەگوزەرێت جیاكارییەكی تەواو ڕوونە لە لایەن حكومەتی هەرێمەوە بەرامبەر بە پارێزگاكان دەكرێت، بۆیە ئەم حكومڕانییەی ئێستا لەهەرێم هەیە وەك یەكێتی نە لەگەڵیداین و نە پەسەندیشی دەكەین، جەختیش دەكاتەوە ئەم جۆرە حكومەتەی ئێستا جیاكاری لە ژیان و گوزەرانی خەڵك شار و شارۆچكەكاندا دەكات.
ستران عەبدوڵا، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن بە SNNی ڕاگەیاند: ئەم جۆرە حوكمڕانییەی ئێستا لە هەرێمی كوردستانجێبەجێدەكرێت جیاكاری لە ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان و شار و شارۆچكەكاندا دەكات لەگەڵ ئەو بنەمایانە ناگونجێن كە حكومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ دامەزرا، بۆیە گلەیی و رەخنەی ئێمە لەم جۆرە حوكمڕانییەیە كە پارتی بەمشێوەیە بەڕێوەی دەبات.
ئاماژەی بەوەشكرد، كێشەی یەكێتی شەخسی و حزبی نییە، بەڵكو كێشەی دیدگا و مومارەسەكردنی حوكمڕانییە، كە گەیشتوەتە ئاستێك یەكێتی ناتوانێت بەشداریی بكات لەم جۆرەی حوكمڕانیەی ئێستاو ناشتوانێت لێی بێدەنگ بێت، هاوكات هیچ كات لەگەڵ دوو ئیدارەیدا نەبووین چونكە ئەم ئەزموونە سیاسییەی لە هەرێمی كوردستان هەیە ئێمە لە یەكێتی پێوەی هیلاك بوین و خۆمان بەخاوەنی دەزانین ئەوەش بە مانای ئەوەی پەرۆش و خەمی هەموو كوردستانییەتی.
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی ئێستا لەهەرێمی كوردستان دەگوزەرێت جیاكارییەكی تەواو ڕوونە لە لایەن حكومەتی هەرێمەوە بەرامبەر بە پارێزگاكان دەكرێت، بۆیە ئەم حكومڕانییەی ئێستا لەهەرێم هەیە وەك یەكێتی نە لەگەڵیداین و نە پەسەندیشی دەكەین، بەڵكووبەرەنگاریشی دەبینەوە، بۆیە ئێمە پێمانوایە كە دەبێت پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی كوردستان ڕاستبكرێتەوە ئەوەشبە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەسیاسییەكاندا دەبێت بە پارتی دیموكراتی كوردستانیشەوە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
8 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
11 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
11 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
8 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
11 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
11 hours لهمهوپێش



