
كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى لایه‌نه‌كان له دووكان | فۆتۆ: نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك بافڵ
SNN
كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى دووكان كۆتایی هات و سه‌رۆكى پارتى سۆسیال دیمو‌كراتى كوردستانیش ده‌ڵێت: “كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌رێنى بوو و كۆبوونه‌وه‌ى تریش ئه‌نجام ده‌ده‌ین”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24ى تشرینى دووه‌م، لەسەر بانگێشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ھاوینەھەواری دووکان لە ماڵی مام جه‌لال کۆبوونەوەی لوتکەی لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی دیالۆکی نیشتمانی بە ئامانجی یەکڕیزی و چارەسەری کێشەکان لە عێراق و ھەریم بەڕێوەچوو پاش پێنج سەعات کۆبوونەوە تەواو بوو.
له‌دواى كۆتایی هاتنى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود، سه‌رۆكى پارتى سۆسیال دیمو‌كراتى كوردستان له‌به‌رده‌م میدیاكان وتى: “كۆبوونه‌وه‌كه‌مان ئه‌رێنى بوو و هه‌موو كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له‌م شێوه‌یه گرنگى خۆى هه‌یه چونكه هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه گفتوگۆ ده‌كه‌ن و بیروبۆچوونه‌كان ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن”.
وتیشى: “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا، په‌یوه‌ندى لایه‌نه‌كان، په‌یوه‌ندییه‌كانى یه‌كێتى و پارتى و دۆخى گوزه‌رانى هاووڵاتییان كرا و رێككه‌وتن كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تر بكرێت كه تێیدا باسى پرسى هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت له هه‌رێمى كوردستان”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر دروستكردنى ئه‌نجوومه‌نێكى سیاسى له هه‌رێمى كوردستان كه بتوانێت رۆڵى ئه‌رێنى هه‌بێت له‌چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان”.
له‌باره‌ى سه‌رپه‌رشتیكردنى ئه‌نجوومه‌نه‌كه، ئایا كێ سه‌رپه‌رشتى ده‌كات؟ محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود وتى: “سه‌رپه‌رشتیكردنى كۆبوونه‌وه‌كه بۆ كه‌سێكى دیاریكراو نابێت، به‌ڵكو به نۆره ده‌بێت و هه‌رجاره و ده‌درێته لایه‌نێك”.
به وته‌ى سه‌رۆكى پارتى سۆسیال دیمو‌كراتى كوردستان، “باسكردن له بۆردومانه‌كانى توركیا و ئێران له‌نێو خاكى هه‌رێمى كوردستان به‌شێكى تر بووه له بابه‌تى گفتوگۆى كۆبوونه‌وه‌كه”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
45 mins لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
3 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
3 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
45 mins لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
3 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
3 hours لهمهوپێش



