مووچە و بودجەی لیوای 20ی ھێزەکانی پێشمەرگە لە پڕۆژه یاساى بودجەی 2023ی عێراقدا جێگیر کرا

دراوى 25 هه‌زارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى یه‌كێتى رايدهگهیهنێت، مووچە و بودجەی لیوای 20ی ھێزەکانی پێشمەرگە لە پڕۆژه یاساى بودجەی 2023ی عێراقدا جێگیر کرا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 24ى تشرینى یه‌كه‌م، دیلان غه‌فور، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى یه‌كێتى رایگه‌یاند، “لە دوای هەوڵە بەردەوامەکانمان بۆ بەدواداچوون لەبارەی جێگیرکردنی لیوای 20ی ھێزەکانی پێشمەرگە و مووچە و بودجە و مافەکانیان، ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێزان ھەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆن و مەلا کەریم شکور ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری، سەردانی بەڕێز وەزیری بەرگری عێراقمان کرد و تەئکیدمان لە داواکەمان کردەوە”.
وتیشى: “بە خۆشحاڵییەوە بەڕێزیان پێی ڕاگەیاندین مووچە و بودجەی لیوای 20ی ھێزەکانی پێشمەرگە لە پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2023دا جێگیر کراوە”.
ده‌قى داواكارییه‌كه

More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
2 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
5 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
5 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
2 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
5 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
5 hours لهمهوپێش



