كه‌شناسی: بارانی به‌لێزمه و هەورەبروسکە به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌گه‌ری لافاو هه‌یه

باران بارین
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به كه‌شی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی شاره‌كان ڕایگه‌یاند كه بارانی به‌لێزمه و هەورەبروسکە به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو و لافاویش هه‌یه.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای پێشبینیكراوی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بە درێژایی کاتەکان لە ئەنجامی یەکگرتنی هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور شەپۆڵێکی باران بارینی چڕ سەرتاپای ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە .
ڕاشیگه‌یاند: سەنتەری پارێزگاکان و زۆربەی ناوچەکانی تر بارانبارینی بە لێزمە و هەورە تریشقەی دەبێت و هەندێ جار لە کاتی بارانباریندا بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەبێت، هه‌روه‌ها لە سەر لووتکەی شاخە بەرزەکانیش بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرما روو لە نزم بوونەوە دەکه‌ن .
ئاماژه‌ی بەوەشکردووە پله‌كانی گه‌رما له تۆماری دوێنێ پێنجشه‌ممە نزیك ده‌بێته‌وه، خێرایی باش مامناوه‌ند و كه‌مێك خێرا ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی به‌ره‌و باكوری خۆرئاوا ده‌بێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه مه‌ودای بینین له‌نێوان 6-8 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای رۆژی شەممەش، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت و هەورە تریشقە و بارانبارینی مامناوەند و لێزمە و بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت لە ناوچە جیاجیاکان .
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە سنووری پارێزگای دهۆک و باکووری خۆرهەڵاتی هەولێر و ناوچە شاخاوییەکان زۆرترین ڕێژەی باران بارین دەبێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکان بەفربارین دەبێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه پلەکانی گەرما بە نزمی دەمێنێتەوە و پێشبینی دەکرێت لە کاتی بەیانی زوودا پلەکانی گەرما زیاتر دابەزین بەخۆیەوە ببینی بە نزیکەی ( 2 تــا 3 ) پلە بە بەراورد بە ڕۆژانی پێشتر .
ئاماژه‌شی دا كه خێرایی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و له هه‌ندێ ناوچه‌ش خێراییه‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی به‌ره‌و باكوری خۆرئاوا ده‌بێت، هه‌روه‌ها مه‌ودوای بینینیش له‌نێوان 7-9 كم ده‌بێت.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
5 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
5 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
7 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
5 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
5 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
7 hours لهمهوپێش



