فراكسیۆنی یەكێتی لەبەرژەوەندی هاووڵاتییانی كەركوك جێبەجێكردنی بڕیارێك رادەگرێت

کەرکوک
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات دوای ئەوەی هەوڵێك هەبوو كە بەنیازبوون كەركوك بەدەربكرێت لە تاپۆكردنی ئەو خانووانەی كەبەشێوەی زیادەڕۆ دروستكراون، توانیمان ئەوهەوڵە ڕابگرین چونكە بەپێی بڕیاری ژمارە 418ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، دەبێت لە كەركوكیش ئەو بڕیارە جێبەجێ بكرێت، كە لە بەرژەوەندی هەژاران و كەمدەرامەتانە.
دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNN-ی رایگەیاند: دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە بڕیاری ژمارە 418 بڕیاریداوە بە تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكان لە پارێزگاكانی عێراق، بەڵام لە پارێزگای كەركوك هەوڵێك هەبوو كە كار بەو بڕیارە نەكرێت و بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق جێبەجێنەكرێت، ئەوەش مەبەستی سیاسی لە پشتەوە بوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو هەوڵەی كە هەبوو بۆ كارنەكردن بە بڕیاری 184ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لەلایەن دەستەی هەماهەنگیی نێوان پارێزگاكان سەرپەرشتی دەكرا و داوایان كردبوو كە كەركوك بەدەربكرێت لە تاپۆكردنی خانوە زێدەڕۆكان، بەڵام توانیمان ئەوهەوڵە ڕابگرین، چونكە بڕیاری ژمارە 418ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كەركوكیش جێبەجێ بكرێت، لە بەرژەوەندی خەڵكی هەژار و كەمدەرامەتانە.
هەوڵەكانی فراكسیۆنی یەكێتی لە شاری كەركوك لەكاتێكدا كە پێشتریش بە هەوڵی پەرلەمانتارانی ئەو فراكسیۆنە توانیان بڕیارێكی وەزارەتی پەروەردە هەڵبوەشێننەوە کە بڕیار بوو خوێندكارێك لە زمانی كوردی دەرنەچێت لە تاقیكردنەوەكاندا بە دەرنەچوو هەژمارناكرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


