“له‌دواى ئه‌وه‌ى پاڵاوگه‌ى لاناز كه‌وته‌كار نرخى و كواڵتى به‌نزین جێگیر بووه”

ئومێد خۆشناو
SNN
پارێزگارى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌دواى ئه‌وه‌ى پاڵاوگه‌ى لاناز كه‌وته‌كار بازاڕى به‌نزیك سه‌قامگیرى به‌خۆيه‌وه بینى، ده‌شڵێت: “نرخى به‌نزین و كواڵتیهكهى جێگیر و باشه و له وڵاتانى دراوسێى ئێمه سێ به‌رامبه‌ره”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5ى تشرینى یه‌كه‌م، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر له‌به‌رده‌م میدیاكان و له په‌راوێزى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى گه‌ڕه‌كى 8ى حه‌سارۆك باسى نرخى به‌نزین و كواڵتى به‌نزینى كرد و رایگه‌یاند، “له‌و كاته‌وه‌ى كه پاڵاوگه‌ى لاناز دهستیبهكارهكانى كردووه و كه‌وتووه‌ته‌كار بازاڕى به‌نزین سه‌قامگیرى به‌خۆیه‌وه بینووه و كواڵتى به‌نزینیش زۆر باشتر بووه”.
وتیشى: “له ئێستادا وه‌ك ئه‌بینین سووتانى فیوڵ په‌مپى ئۆتۆمبێل و دروستبوونى كێشه بۆ ئۆتۆمبێله‌كان زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه به‌هۆى باشتر بوونى كواڵتى به‌نزینه‌وه و جاران له هه‌فته‌یه‌كدا 30 به‌نزینخانه‌مان سزا ده‌دا، به‌ڵام ئێستا ئه‌م حاڵه‌ته زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه”.
له‌باره‌ى نرخى به‌نزینیشه‌وه ئومێد خۆشناو ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، “نرخى به‌نزین له هه‌رێمى كوردستان زۆر باشه، ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێت به وڵاتانى دراوسێى ئێمه، چونكه له وڵاتانى دراوسێى ئێمه نرخه‌كه دوو هێنده به‌رزه”.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
9 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
10 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
12 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
9 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
10 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
12 hours لهمهوپێش



