“خۆتان بۆ زستانێكى سه‌خت ئاماده‌بكه‌ن چونكه پوتین به‌كاریده‌هێنێت له دژمان”

ڤلۆدۆمیر زیلینسكى، سه‌رۆكى ئۆكرانیا | فۆتۆ: AFP
SNN
سه‌رۆكى ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5ى كانونى یه‌كه‌م، په‌یامێكى ئاراسته‌ى گه‌له‌كه‌ى كرد و رایگه‌یاند، داواتان لێده‌كه‌م ئاماده‌بن بۆ زستانێكى سه‌خت چونكه دڵنیام كه ڤلادیمێر پوتین له‌دژمان به‌كاریده‌هێنێت، ده‌شڵێت: “ئه‌بێت هه‌موو شتێك بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بمێنینه‌وه و ئه‌م زستانه تێپه‌ڕێنین”.
له په‌یامه‌كه‌یدا ڤڵۆدۆمیر زیلینسكى، سه‌رۆكى ئۆكرانیا باسى له‌و سه‌ختیانه كرد كه چاوه‌ڕێده‌كرێت رووبه‌ڕووى گه‌له‌كه‌ى ببێته‌وه و وتى: “به له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌و دۆخه‌ى كه تێیداين له‌گه‌ڵ رووسیا و ئه‌و شه‌ڕه‌ى كه هه‌یه داواتانلێدهكهم خۆتان ئاماده بكه‌ن بۆ زستانێكى سه‌خت”.
له‌باره‌ى ویستى رووسیا بۆ به‌كارهێنانى زستان له‌دژى گه‌لى ئۆكرانیان وه‌ك چه‌كێك، سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “دوژمن به‌خراپى ده‌یه‌وێت زستان له‌دژى ئێمه به‌كاربهێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته هه‌موو شتێك بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م زستانه به زیندوێتى بمێنینه‌وه، جا چه‌ند قورس بێت”.
وتیشى: “تێپه‌ڕاندنى ئه‌م زستانه به سه‌لامه‌تى واته تێپه‌ڕاندنى هه‌موو شتێك”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ڤڵۆدۆمیر زیلینسكى ئاماژه‌ى به‌وه كرد، “رووسیا سوپا و چه‌ك و مووشه‌كى هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێمه هه‌مانه و ئه‌وان نیانه بریتیيه له هه‌ستى به‌رگریكردن له خاكه‌كه‌مان و ده‌ركردنى دووژمن له خاكه‌مان”.
به وته‌ى زیلینسكى، “ئه‌وه‌ى گه‌لى ئۆكرانیا پێویستى پێیه‌تى بۆ مانه‌وه له‌م زستانه‌دا بریتیيه له، یه‌كگرتوویی”.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
2 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
2 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
3 hours لهمهوپێش



