
نەوتی سپی
SNN-
دوای چەندجار رەتکردنەوە دواجار سبەینێ چوارشەممە 7ی کانوونی یەکەمی 2022، نەوت لە سنووری پێنجوێن دابەشدەکرێت.
قائیمقامیەتی پێنجوێن، دانیشتوانی پێنجوێن وهەردوو ناحیەی گەرمک وناڵپارێز ئاگاداردەکاتەوە ڕۆژی چوار شەممە 7ی کانوونی یەکەمی 2022، یەکەم وەجبەی نەوتی سپی دێت بۆقەزای پێنجوێن وبەسەرهاوڵاتییاندا دابەش دەکرێت.
قائیمقامیەت داوایەک لە هاووڵاتییان دەکات و دەڵێت:”تەنها لە گەڕەکی خۆیاندا بەرمیلی نەوت ڕیزبکەن، دابەشکردنەکەش لەگەڕەکی( کانی گوێژ) ەوە دەستپێدەکات بەڕیزبەندی دەچێت بۆ گەڕەکەکانی دیکەی ناوپێنجوێن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە بە کارتی سوتەمەنی( پێنجوێن کۆدی 283)وکۆپی ناسنامە یاخود هەربەڵگەنامەیەکی تری فەرمی نەوتەکە دەدرێت بەهاووڵاتییان.
نرخی یەک بەرمیل نەوت بە سەدو سێ هەزار500 دیناردەدرێت بەهاوڵاتیان بڕی نەوتەکەیش (200)دووسەد لیترە. و بەچەند قۆناغێکیش دابەشدەکرێت.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11 hours لهمهوپێش



