دژی بڕیارێكی حكومەت بۆ پلەبەرزكردنەوە هەڵمەتی واژۆکۆکردنەوە ئەنجامدەدرێت

گردبوونەوەی فەرمانبەرانی کارەبای سلێمانی، فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی دروستكردنی فشاری زیاتر لەسەر حكومەتی هەرێم بۆ پێداچوونەوە بە بڕیاری مەرجداری بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەران، ژمارەیەك لە مامۆستایان و فەرمانبەران لەڕێگەی لیستێكەوە هەڵمەتێكی كۆكردنەوەی واژۆیان راگەیاندووە بۆ ڕەتكردنەوەی ئەو بڕیارەی حكومەت دەستپێكردووە.
دانا عەبدول، یەكێك لە سەرپەرشتیارانی كۆكردنەوەی واژۆ بۆ ڕەتكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران بە مەرج بە SNN-ی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی حكومەتی هەرێم بڕیارێكی دەركردووە بە پلەبەرزكردنەوەی مەرجدار بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران، ئێمە وەك چالاكی یەكەم دژ بەو بڕیارەی حكومەت خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیمان ئەنجامدا و بەڵێنماندا كە بەردەوامبین لە فشارەكانمان تا هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە نایاساییە بەرامبەر بە مافێكی یاسایی مامۆستایان و فەرمانبەران دەركراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هانگاوی داهاتوومان بریتی دەبێت لە كۆكردنەوەی واژۆ بۆ ڕەتكردنەوەی بڕیارەكەی حكومەت بۆ ئەومەبەستەش لیستێكمان بڵاوكردووەتەوە و هەموو مامۆستایان و فەرمانبەران لەهەر شار و شارۆچكەیەك یاخود لە هەر ناوەندێكی خوێندن و زانكۆ و بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەیەكی حكومی بێت دەتوانێت فۆڕمەكە ڕابكشێن داوای كڵێشەی واژووەكان بكەن و واژۆی خۆیان بكەن و دواتر بیگەیەننەوە دەستمان ئێمەش واژۆكان دەگەیەنینە جێگای مەبەست.
ئەو سەرپەرشتیارەی هەڵمەتی كۆكردنەوەی واژۆ بۆ ڕەتكردنەوەی بڕیاری مەرجداری پلەبەرزكردنەوە ئەوەشی خستەڕوو، هەموو فەرمانبەر یان مامۆستایەك دەتوانێت لە پێناو مافی خۆی و هاوڕێكانیدا واژۆی فەرمانگە یان قوتابخانەكەی كۆ بكاتەوە و پەیوەندی بكات بە یەكێك لەم ژمارانەوە (07701989883،07501128138، 07501427050) بۆ گەراندنەوەی فۆرمەكە یان بۆ زانینی هەر زانیاریەكی دیكە لەوبارەیەوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە پێشتر سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی دەركرد كە لە مەودوا پلە بەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران بە چالاكی دەبێت و پرۆسەكە هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو نابێت و ئەوەش نیگەرانی مووچەخۆرانی لێكەوتەوە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
9 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
9 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
9 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
9 hours لهمهوپێش



