ئه‌مریكا په‌یامێكى تووندى ئاراسته‌ى توركیا كرد له‌باره‌ى ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه

Getty Images
SNN
نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مریكا به تووندى دژى هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كى سه‌ربازى ده‌وه‌ستێته‌وه كه ببێته مایه‌ى ناسه‌قامگیرى له باكوورى سوریا.
ماوه‌ى زیاتر له مانگێكه توركیا ده‌ستیكردووه به ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنى (چنگ شمشێر) له باشوور و ڕۆژئاواى كوردستان و له‌باره‌ى ئۆپراسیۆنهكهشهوه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆمارى توركیا وتى: ”ئۆپراسیۆنه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت و مەرج نییە ته‌نیا هێرشی ئاسمانی لەخۆی بگرێت”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7ى كانونى یه‌كه‌م، نیکۆڵاس گرەینجەر، نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا له په‌راوێزى دیدارێكیدا كه لەگەڵ گروپێک رۆژنامەنوسی هەرێمی کوردستانی عێراقدا ئەنجامیدا بۆ قسەکردن لەسەر دیدگای ئەمریکا سەبارەت بە بەرەوپێشچوونە هەنوکەییەکان لە باکووری سوریا رایگه‌یاند، “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە تووندی دژی کردەی سەربازیە کە دەبێتە مایەی ناسەقامگیری بۆ کۆمەڵگا و خانەوادەکانی سوریا و هەروەها کاریگەری خراپدەکاتە سەر بەرەوپێشچوونی بە زەحمەت بەدەستهاتووی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش”.
نیکۆڵاس گرەینجەر، “نیگەرانی و پرسەی خۆی دەربڕی بۆ لەدەستدانی گیانی هاووڵاتییانی سیڤیل و ئەو وێرانکاریانەی بەر ژێرخانی مەدەنی کەوتوون لە هەفتەکانی ئەم دواییانەداو جەختیشی لە داوای ئەمەریکا بۆ دان بەخۆداگرتن کردەوە لە ناوچەکەدا”.
قسه‌كانى نوێنەری ئەمەریکا بۆ کاروباری باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش له‌باره‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانیان له ڕۆژئاواى كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “به‌رده‌وام ده‌بین له ئۆپراسیۆنه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده دژى داعش”.
ئه‌م هه‌فته‌یه مه‌زڵوم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى سوریاى دیمو‌كراتى (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، “داوا له جیهان ده‌كه‌ین ئه‌ركێكى قورس‌تر له شه‌ڕ له ئه‌ستۆ بگرن كه ئه‌ویش ئاشتییه و رێگه بگرن له هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
5 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
6 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
5 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
6 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
6 hours لهمهوپێش



