
SNN
بەپێی هەواڵی ميديا جيهانييەکان: هێزە ئەمنییەکانی ئەڵمانیا لە چەند ئۆپراسیۆنێکدا 25کەسیان بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی کودەتا بەسەر حکومەتدا دەستگیرکرد.
بەپێی زانيارييە سەرەتاييەکانی ئەو ميديايانە: ئەو کەسانە سەر بە پارتە توندڕەوە ڕاستڕەوەکان بوون و هەوڵیانداوە سەرەتا هێرش بکەنەسەر پەرلەمان و دواتر دەسەڵات بگرنەدەست.
بەپێی وتەی داواکاری گشتیی فیدڕاڵیی ئەڵمانیا: گوایە پیاوێکی ئەڵمانی کە بە شازادە هاینریچی سێزدەهەم ناوی براوە و تەمەن 71ساڵە، ڕۆڵی سەرەکی لە پلانەکەدا هەبووە.
دەشڵێت” ئەو یەکێکە لەو دوو کەسەی کە گوایە سەرکردەی گرووپەکەیان کردووە، کەسەکان لە سەرانسەری 11ویلایەتی ئەڵمانیا دەستگیرکراون”.
هەر بەپێی سەرچاوەکان: دەوترێت ئەو پیلانگێڕانە ئەندامانی بزووتنەوەی توندڕەوی ڕیشسبورگێر لەخۆدەگرن، کە لە مێژە بەهۆی هێرشە توندوتیژەکان و تیۆرییە پیلانگێڕییە ڕەگەزپەرستەکانەوە لەژێر چاودێری پۆلیسی ئەڵمانیادان، هەروەها ڕەتیدەکەنەوە دان بە دەوڵەتی مۆدێرنی ئەڵمانیادا بنێن.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
11 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
12 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
14 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
11 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
12 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
14 hours لهمهوپێش



