“لەهەوڵداین پشكی كورد لە بودجەی گشتی عێراق لە %14 ەوە بۆ لە %17 زیاد بكەین”

د.بڕیار رەشید
SNN-عەلی حەمە سەعید
دانوستانەكانی نێوان هەرێم و لە بارەی پشكی كورد لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بەردەوامییان هەیە و تا ئێستا ئەوەی یەكلایی بووەتەوە لە %14 وەك پشكی كورد دیاركراوە لە پرۆژەیاساكەدا ئەوەش بە گوێرەی ژمارەی دانیشتووانی هەرێم، بەڵام پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات لەهەوڵداین پشكی كورد لە بودجەی گشتی عێراق لە %14 ەوە بۆ لە %17 زیاد بكەین.
د.بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: گفتوگۆكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقی لەبارەی پشكی كورد لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بەردەوامییان هەیە و بەتایبەت دوای ئەوەی شاندێكی حكومەتی هەرێم هاتنە بەغدا گفتوگۆی باشیان لەوبارەیەوە كردووە و ئێستاش گفتوگۆكان هەر بەدەوامییان هەیە، ئێمەش لە هەوڵی ئەوەداین پشكی كورد لە بودجەی عێراق بە لە %17 دیاری بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەرجەم لایەنە سیاسییەكان لەسەر ئەوە كۆكن كە پێش ئەوەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت، رێككەوتنێكی سیاسی پێشوەختە لەسەر بودجە كرابێت بۆ ئەوەی لە پەرلەمان بەئاسامنی تێپەڕێت چونكە بودجەی ئەمساڵ گەورەترین بودجەیە لە مێژوی عێراقدا كە بە 150 بۆ 200 ترلیۆن دینار دەخەمڵێندرێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕێژەی دانیشتوانی هەرێمی كوردستانی بە رێژەی %14 دیاركردووە هەر لەسەر ئەو بنەمایەش پشكی كورد لە پرۆژەیاسای بودجە لە %14 دیاری كراوە، لە بودجە وەك پشكی هەرێم دایریكراوە، بەڵام ئێمە پێمانوایە ئەوە رەنگدانەوەی ژمارەی راستەقینەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان نییە و لەوە زیاترە، بۆیە دەمانەوێت بە %17 دابنرێت ئەوەش ڕێژەیەكی باش دەبێت و دەتوانێرێت زۆربەی گرفتە داراییەكانی هەرێمی كوردستان چارەسەر بكات.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
1 hour لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
1 hour لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش



