
بوتڵی غاز
SNN-عەلی حەمە سەعید
نوێنەری كارگەكانی غاز لە سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات ساڵانی ڕابردوو لەمكاتەدا هەر كارگەیەكی غاز نزیكەی 300تۆن غازی كۆگاكراوی هەبووە بەڵام لەمساڵدا بەهەموو كارگەكانەوە غازی كۆگاكراو ناگاتە 150 هەزار تۆن، هاوكات بەهۆی نادادپەروەرییەی لە پێدانی غاز دەكرێت بە كارگەكان گرفتی كەمی غازی ماڵانی زیاتر كردووە و ئەگەر گرفتەكەش چارەسەر نەكرێت نرخی بتڵێك غازی ماڵان لەبازاڕی ڕەش بۆنزیكەی 20 هەزار دینار بەرز دەبێتەوە.
كۆچەر تاهیر، نوێنەری كارگەكانی غاز لە سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ساڵانە لە وەرزی زستاندا خواست لەسەر بەكارهێنانی غاز زیاد دەكات، بەڵام لەمساڵدا بڕی غازی دابینكراو بۆ پارێزگای سلێمانی وەك پێویست نییە و بەشی هەموو هاووڵاتیان ناكات بەڵام ئەگەر ئەو بڕە غازەی بۆ سلێمانی دابینكراوە بەشێوەی باشی ئیدارە بكرێت و بە یەكسانی بەسەر بریكار و كارگەكان دابەشبكرێت گرفتێكی ئەوتۆ دروستنابێت بۆیە ئەوەی گرفتەكەی زیاتر قوڵكردووەتەوە بەڕێوەبەرایەتی نەوت وكانزاكانە كە ئیدارەیەكی باشی دابەشكردنی غاز ناكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بڕە غازەی لەمساڵدا زیادكراوە دابەشكراوە بەسەرسەرجەم بریكارەكاندا، بەڵام لەوەشدا نادادی كراوە، چونكە بریكارهەیە دوو هەزار بوتڵی بەر دەكەوێت، بریكاریش هەیە كەلەناوجەرگەی شاری سلێمانیدایە 136 بوتڵی بەردەكەوێت لە مانگێكدا، ئەم جیاوازیەش قەیرانەكەی دروستكردووە و درێژەی بە قەیرانەكەداوە، هاوكات لە ساڵانی ڕابردوودا هەموو كارگەیەك لەم كاتانەدا نزیكەی 300 تۆن غازی كۆگاكراوی هەبوو بەڵام لە ئێستادا بەهەموو كارگەكانی سلێمانی 150 تەن غازی كۆگاكراویان نییە.
نوێنەری كارگەكانی غاز لە سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، گەر بەڕێوبەرایەتی نەوت و كانزاكان، ڕازی ببێت بەوەی كە ئەو بڕەغازەی بۆ سلێمانی دابیندەكرێت ئێمە سەرپەرشتی بكەین ئەوا دەتوانین بەیەكسانی گرفتی كەمی غازی ماڵان لە سلێمانی چارەسەر بكەین، بەڵام ئەگەر دۆخەكە بەرم جۆرە بەردەوام بێت ئەوا نرخی بوتڵێك غاز لە بازاڕی ڕەش زیاد لە 20 هەزار دینار تێدەپەڕێنێت.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 mins لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
3 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
3 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 mins لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
3 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
3 hours لهمهوپێش



