
کارەبای سلێمانی
SNN-
کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بهڕێوهبهرایهتى دابهشكردنى كارهباى سهیدسادق، پێویستى به ژمارەیەک فەرمانبەرى پسپۆڕى (IT) هەیە، لانى کەم خاوەنى بڕوانامەى بەکالۆریۆس بێت، لە هەردوو رەگەز بۆ کارکردن بەشێوەی رۆژانە لە ناو بەڕێوهبەرایەتى دابهشكردنی کارەباى سەیدصادق.
دەشڵێت، هەرکەسێک ئارەزووى کارکردنی ههیه فۆڕمى هاوپێچ بەشێوەى ئۆنلاین لە ماوەی (5) رۆژدا پڕبکاتەوە.
بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە کلیک لەم بەستەرە بکە
مەرج و زانیارییەکان بۆ ئەو کەسەی دەیەوێت فۆڕمەکە پڕبکاتەوە:-
1- پێویستە تەمەنی لە نێوان (21) ساڵ بۆ (40) ساڵ بێت.
2- دانیشتووی سیدسادق بێت.
3- لایەنی کەم هەڵگری بڕوانامەی بکالۆریۆس (دەرچوی زانکۆ) بێت لە یەکێک لە بوارەکانی کۆمپیوتەر(ئای تی)دا.
4- ئەو کەسەی وەربگیرێت بۆ ئەم کارە پێویستە فەرمانبەرێکی میلاکی هەمیشەیی شارستانی بکاتە کەفیلی خۆی کە کۆی مووچەی مانگانەی لە یەک ملیۆن دینار کەمتر نەبێت یاخوود دەبێت دوو فەرمانبەر بکاتە کەفیل بۆ تەواوکردنی ئەو بڕە.
5- یەکێک لە مەرجەکانی تری وەرگرتن ئەوەیە کە ڕازی بێت تا ساڵێک واز لەکارەکە نەهێنێت .
6- کەسی وەرگیراو پێویستە پێشینە خراپ نەبێت و بە تاوانی ئابڕووبەر سزا نەدرابێت.
7- ئەم کارە بۆ حکومەت ئەنجام دەدرێت بەشێوەی ڕۆژانەیە و کرێی هەر ڕۆژێک بەپێی ڕێنماییە بەرکارەکان لە ئێستادا (25) هەزار دینارە کە لای زۆرەکەی بڕی (357،00)دینار دەبێت لە مانگێکدا بە مەرجێک لە (15) ڕۆژ کەمتر کاری نەکردبێت لە مانگەکەدا هاتوچۆ لەسەر خۆیان دەبێت.
8- ئەو کارمەندانەی وەردەگیرێن بۆ ئەم کارە ڕاهێنانیان پێدەکرێت.
9- ئەو کارەی ئەنجامی دەدەن بریتی دەبێت لە کاروبارەکانی کۆمپیوتەریی هۆبەی فرۆشتنی ووزەی بەڕێوەبەرایەتی لای سەرەوە و چاپکردنی پسوڵەی هاوبەشانی کارەبای سنوورەکە، بۆ زانیاری زیاتر لەسەر وەسفی کارەکە دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سەیدسادق بکەن.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
8 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
8 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش



