
نەخۆشخانەی شار
SNN-
تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لەڕۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانەکانی پارێزگای سلێمانی بەشێوەی ئیشکگر 24 کاتژمێر کراوەدەبن
تەندروستی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، بەمەبەستی ئامادەکاری و بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لەڕۆژانی پشووەکانی سەری ساڵی نوێدا، جگە لەنەخۆشخانە فریاکەوتنەکان سەرجەم نەخۆشخانەو سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیای و سەنتەری چارەسەر بەتیشكی شێرپەنجەی سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە وەتیمەکانی (چاودێری تەندروستی ، پشکنینی ئاو، نەخۆشییە گوازراوەکان) بەردەوام دەبن لەپێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەشێوەی ئێشکگر.
تەندروستی سلێمانی دەشڵێت، ئەمە جگە لەوەی هەریەک لە کلینیکە میلیەکان و ڕاوێژکارییەکان جگەلە (12/25 – 1-1) ڕۆژانی تر دەوامی ئاسایی تیدا دەبێت و کراوەدەبن.
تەندروستی سلێمانی داوا لەهاوڵاتییان دەکات و دەڵێت، لەکاتی بوونی هەر حاڵەتێکی کتوپڕدا دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری فریاکەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە 122 بکەن.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
14 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
14 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
15 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
15 hours لهمهوپێش



