نوێترین زانیاری لەبارەی گۆڕانكاری لە نرخی دۆلار لە لایەن بانكی ناوەندییەوە

دۆلار و دینار
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات بەگوێرەی دەستوری عێراقی بانكی ناوەندی دامەزراوەیەكی سەربەخۆیە و بڕیارەكالانیشی پەیوەستن بە خودی خۆیانەوە بۆیە دیاریكردنی نرخی دۆلار و دینار لە دەستەڵاتی ئەو بانكەدایە، بۆیە كۆكردنەوەی واژۆ لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانەوە بۆ گۆڕانكاری لە نرخی دۆلار زیاتر بۆ مەرامی سیاسییە.
د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بابەتی گۆڕانكاریكردن لە نرخی دراوەكان بەتایبەت دینار و دۆلار، بابەتێكی زیاتر پەیوەستە بە بانكی ناوەندی عێراقەوە و بەتەنها لە دەستەڵاتی پەرلەماندا نییە نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار دیاری بكات، بۆیە هەوڵەكان بۆ كۆكردنەوەی واژۆ بەمەبەستی بانگهێشتكردنی پارێزگاری بانكی ناوەندی و بڕیاردان لەسەر نرخی دینار و دۆلار، تەنیا بۆ مەرامی سیاسییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بابەتی بەرزكردنەوە و نزمكردنەوەی نرخی دۆلار و دینار هێندە پەیوەندی بە بانكی ناوەندییەوە هەیە هێندە پەیوەندییەكی بە پەرلەمانەوە نییە، چونكە بەگوێرەی دەستووری عێراق بانكی ناوەندی دامەزراوەیەكی سەربەخۆیە و تەنها لە دەسەڵاتی بانكی ناوەندیدایە بەهای دینار بەرامبەر بە دراوەكانی دیكە دیاری بكات.
وتەكانی ئەو ئەندانەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەكاتێكدایە كە ماوەی چەند هەفتەیەكە لەبازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراوەكان بەرزونزمی لە نرخی دینار و بەرامبەر بە دۆلار هاتووەتە ئاراوە نرخی دۆلار بەرزترین ئاستی بەرامبەر بە دینار تۆمار كردووە و 100 دۆلار گەیشتووەتە نزیكی 152 هەزار دینار، لە كاێكدا لە بانكی ناوەندی 100 دۆلار بە 146 هەزار دینار دەفرۆشرێت و بەوتەی شارەزایانی بواری ئاڵوگۆڕی دراوەكانیش هۆكاری بەرز بوونەوەی نرخی دۆلار پەیوەندی بەو سزایانەوە هەیە ئەمەریكا بەسەر ژمارەیەك بانكی عێراقی سەپاندووە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
11 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
14 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
14 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
11 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
14 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
14 hours لهمهوپێش



