لەمساڵدا زیاد لە دوو ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە پاریزگای سلێمانی و هاتنی گەشتیارانیش لە %40 زیادیكردووە

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا كۆتایی مانگی ڕابردوو زیاد لە دوو ملیۆن گەشتیار ڕوویان لە پارێزگای سلێمانی كردووە و بەراورد بە ساڵی ڕابردووش هاتنی گەشتیاران بەڕێژەی لە %40 زیادیكردووە، هاوكات زیادلە 250 نووسینگە و كۆمپانیای گەشتیاری هەن كە كاریان هێنانی گەشتیارە بۆ سلێمانی.
عەلی ڕەئووف، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: هاتنی گەشتیاران بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی زیادیكردووە بە جۆرێك لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا كۆتایی مانگی ڕابردوو زیاد لە دوو ملیۆن گەشتیار ڕوویان لە سنووری پارێزگای سلێمانی كردووە، بەراورد بە ساڵی ڕابردووش هاتنی گەشتیاران بە ڕێژەی لە %40 زیادیكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە پارێزگای سلێمانیدا زیاد لە 250 نووسینگە و كۆمپانیای گەشتیاری هەن كە كاریان هێنانی گەشتیارە بۆ سنوورەكە، هاوكات لە هەوڵیشداین بۆ ئەوەی پەرە بە گەشتیاریی زستانە بدەین و پڕۆژەی گەشتیاری لە ناوچە شاخاوییەكان جێبەجێبكەین بۆ ئەوەی لە وەرزی زستانیشدا گەشتیار سەردانی ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگاكە بكەین، بەجۆرێك پڕۆژەی تەلەفریك و رێستۆرانتی گەشتیاری لەسەر شاخی پیرەمەگروون جێبەجێبكەین بە پشتیوانی كەرتی تایبەت.
بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا زیاتر لە 600 شوێن و جێگەی شوێنەواری و ئایینی و گەشتیاری هەن و ئەوەش وایكردووە سەرنجی گەشتیاران بۆ گەشتكردنیان بۆ سلێمانی زیاتربێت هاوكات لەگەڵ شارەوانی سلێمانی سەرقاڵی دیزاینكردنی پڕۆژەیەكن بۆ سەرچنار و چەقچەق و قلیاسان بۆ ئەوەی رێكبخرێتەوە و بكرێنە شوێنیكی گەشتیاری سەرنجڕاكێش و گەشتیاران سەردانی بكەن، هاوكات لەگەڵ شارەوانیی سلیمانی و كەرتی تایبەت شەقامی سالم رازێندراوەتەوە و ئامادەكاریی پێویستیان بۆ سەردانی گەشتیاران و بەڕیوەچوونی ئاهەنگەكانی سەری ساڵ كردووە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
13 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
16 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
16 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
13 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
16 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
16 hours لهمهوپێش



