ئاوات حسامەدین: بڕیارەكانی بافل جەلال تاڵەبانی لە هەموو ئاينە ئاسمانییەكاندا پشتگیری كراوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەچوارچێوەی كاردانەوەكانی تایبەت بە بڕیارەكانی بافل جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە داخستنی یانە شەوانەكان و ئەو شوێنانەی كە گومانی كاری بەدڕەوشتییان لێدەكرا، نوێنەری زەردەشتییەكانی هەرێمی كوردستان وێڕای دەربڕینی پشتگیری تەواو بۆ ئەو بڕیارانە جەختیش لەوەدەكاتەوە كە بڕیارەكانی سەرۆك بافل بۆ نەهێشتنی كاری بەدڕەوشتی لەهەموو دینە ئاسمانییەكاندا جەختی لێكراوەتەوە.
ئاوات حسامەدین، نوێنەری زەردەشتییەكانی هەرێمی كوردستان لەوەزارەتی ئەوقاف بە SNNی ڕاگەیاند: بڕیارەكەی (بافل جەلال تاڵەبانی) سەرۆكی یەكێتی بەداخستنی ئەو شوێنانەی كە بووبوونە سەكۆیەك بۆ بلاوكردنەوەی كاری بەدڕەوشتی سەرەڕای ئەوەی لەڕووی كۆمەڵایەتییەوە پاڵپشتییەكی زۆری لێدەكرێت و بە بڕیارێكی بوێرانە دادەنرێت لەهەمان كاتیشدا بەهۆی ئەو بڕیارەوە ڕێگری دەكرێت لە بەهەدەردانی پارەیەكی زۆر لەلایەن گەنجانەوە كە شەوان لەو یانە شەوانانەدا خەرجیان دەكرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بڕیارە هێندە گرنگە كە دەبوو حكومەت زووتر بڕیارێكی لەو شێوەیەی دەربكردایە، بەڵام وەك هەستكردن بە بەرپرسیارێتی لە بری حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان ( بافل جەلال تاڵەبانی) ئەو بڕیارەی دەركردووە و خودی خۆیشی سەرپەرشتی دەكات، ئەمە زۆر گرنگە چونكە لەڕێگەی ئەم بڕیارەوە بەداخستنی ئەو شوێنانەی كە كاری بەدڕەوشتیان تیادا ئەنجام دەدرا لەڕووی تەندروستیشەوە مەترسییەكی زۆر هەبوو بۆ توشبوونی گەنجانی ئەم شارە بەچەندن نەخۆشی جۆراوجۆر.
نوێنەری زەردەشتییەكانی هەرێمی كوردستان جەختی لەوەشكردەوە، ئەم بڕیارەی سەرۆك بافل هۆكارێك دەبێت كە لەداهاتوو سیما ڕاستەقینەكەی سەرچنار بگەڕێتەوە و هاووڵاتیان بەمەبەستی بەسەربردنی كاتێکی خۆش و وەك ناوچەیەكی گەشتیاری سەردانی بكەن نەك وە جێگایەك بۆ كاری بەدڕەوشتی، بۆیە بەشێوەیەكی گشتی بڕیارەكانی سەرۆك بافل بۆ نەهێشتنی كاری بەدڕەوشتی لەهەموو دینە ئاسمانییەكاندا جەختی لێكراوەتەوە و هیچ دینێك نییە پاڵپشتی بكات لە بڵاوكردنەوەی كاری بەدڕەوشتی لەناوكۆمەڵگادا.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
8 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
10 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
11 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
8 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
10 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
11 hours لهمهوپێش



