
دراوى 25 ههزارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
وەزارەتی دارایی و ئابوورى حكومەتی هەرێم گەنجینەكانی راسپاردووە كە دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە بخەنە دوای پشووەكانی سەری ساڵ و بەدیاریكراویش له رۆژى 4ى كانونى دووهم، دهستدهكرێت به دابهشكردنى مووچهى مانگى كانونى یهكهم.
بهپێى ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابوورى حكومهتى ههرێم به SNN دراون، “لەگەڵ ئەوەی ماوەی هەفتەیەكە لەلایەن گەنجینەكانەوە لیستی مووچەی مانگی 12ی وەزارەتەكان ئامادەكراوە و لەچاوەڕوانی گەیشتنی 400 ملیار دینارەكە بوون بۆ ئەوەی دەستبكرێت بە دابەشكردنی مووچە، بەڵام دوێنێ وەزارەتی دارایی گەنجینەكانی راسپاردووە كە دابەشكردنی مووچەی مانگی كانونى یهكهم/12 دەكەوێتە دوای پشووەكانی سەری ساڵ”.
ههر بهپێى زانیارییهكان، “پارەی فرۆشتنی داهاتی نەوت و هەروەها داهاتی نانەوتی ئەم مانگە گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی و هیچ گرفتێك لە ئارادا نییە بۆ دابەشكردنی مووچە، هاوكات حكومەتی هەرێمیش پشووی لەسەرجەم فەرمانگەكان راگەیاندووە تا دوای سەری ساڵ، بۆیە بەدڵنیاییەوە دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 دەكەوێتە دوای سەرساڵ و لە بەرواری 4ى كانونى دووهمى 2023 دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچە بەهەمان لیستی مانگی پێشوو”.
لە هەرێمی كوردستان یەك ملیۆن و 251 هەزار و 451 مووچەخۆر هەن، 751 هەزار و 805 كەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین؛ 242 هەزار و 269 كەسیان خانەنشینن، هاوكات مووچەی مانگێكی سەرجەم فەرمانبەرانیش زیاتر لە 900 ملیار دیناری پێویست دەبێت.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
18 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
18 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
20 hours لهمهوپێش



