چاودێری بازرگانی سلێمانی: نرخی خۆراک و پێداويستييەکان دابەزيوە

0
369

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات: ساڵانە لەگەڵ نزیكبوونەوە لە هاتنی سەری ساڵی نوێ‌ یاخود هەر بۆنەیەكی دیكە ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیار ڕوو لە سلێمانی دەكەن، بۆیە خواست لەسەر هۆتێل و مۆتێلەكانیش زیاد دەكات ئەمە وادەكات نرخی هۆتێل بەڕێژەی لە %10 بەرز ببێتەوە بەڵام ڕیگە نادەیەن ئەو بەرزبوونەوەیە لە سنوور دەربچێت.

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلیمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەبۆنی هاتنی ساڵی نوێوە هاتنی گەشتیاران بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی زیادبووە هەرچەندە هێشتا لەسەرەتای هاتنی گەشتیارانین بەو بۆنەیەوە، ئەمەش وادەكات كە خواستێكی زیاتر لەسەر هۆتێل و مۆتێلەكان دروست ببێت و هەركاتێكیش خواست زیاتر بوو بەدڵنیاییەوە نرخیش بەرز دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد: كاتێك دەڵێن خواستی زۆر نرخ بەرزدەكاتەوە ئەمە بەو واتایە نایەت كە پێشتر هۆتێلێك شەوێك بە 100 دۆلاربووبێت بەڵام ئێستا بە 500 دۆلار بیدات بە گەشتیاران، ئەمە ڕێگە پێدراو نییە و داوامان لەسەرجەم هۆتێل و شوێنە گەشتیارییەكانیش كردووە كە نرخ هەڵبواسن بۆ ئەوەی گەشتیارانیش بەگوێرەی توانای دارایی خۆیان بچنە ئەو هۆتێلانەی كە خۆیان خواستیان لەسەرە و لەگەڵ توانای داراییاندا گونجاون.

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی ئەوەشی خستەڕوو: تا ئێستاش هیچ بەرزبوونەوەیەك لە نرخی خۆراك و پێداویستیە سەرەكییەكانی ڕۆژانەی هاووڵاتیان روينەداوە بەڵكوو بە پێچەوانەوە بەهۆی دابەشكردنی بەردەوامی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان لەلایەن بریكارەكانی خۆراكەوە نرخی پێداویستی خۆراك زۆر دابەزیوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this