
بافڵ جەلال تاڵەبانی و محەمەد شیاع سودانی
SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عیراق کۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و پرسە ئابووری، کۆمەڵایەتی و ئەمنییەکان تاوتوێکران و جەخت لە پشتیوانیکردن لە هەوڵەکانی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی کارنامەکەی لە چوارچێوەی پابەندبوون بە دەستوور کرایەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە جێبەجێکردنی خاڵە نیشتمانی و دەستوورییەکان کردەوە کە لە بەرنامەی حکومەتی نوێدا جێگیرکراون و داوای لە سەرۆکوەزیران کرد شایستە داراییەکانی هەرێم بنێرێت و روونیشیکردەوە، رێککەوتنە نیشتمانییەکەی لایەنە سیاسییەکان لەبارەی بەڕێوەبردنی دەوڵەتەوە هەنگاوێکی گرنگ بوو بە ئاڕاستەی تێپەڕاندنی ئەو دۆخە سیاسییە نەخوازراوەی عیراقی تێکەوتبوو، بەڵام لەوەش گرنگتر پابەندبوون و جێبەجێکردنی خاڵەکانی رێککەوتنەکەیە کە فاکتەری سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و حوکمڕانەییە لە وڵاتدا.
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ چارەسەرکردنی ریشەییانەی کێشەکانی نێوان هەردوولای دووپاتکردەوە و داوایکرد، لیژنەکانی گفتوگۆ و دانوستان کاراتر بکرێن و لەبەرامبەر خواستی خەڵک و داواکارییەکانیان نەرمی بنوێنرێت.
لەبەرامبەردا سەرۆکوەزیرانی عیراق سەرۆک بافڵی دڵنیاکردەوە کە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم پارێزراو دەبێت و بەزووترین کات ٤٠٠ ملیار دینارەکە رەوانەی هەرێم دەکرێت. ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەگەڵ ئەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوبەشێکی سەرەکی پێکهێنانی حکومەت بووە، یەکێکە لە بەشدارە سەرەکی و گرنگەکانی حکومەت و بە پاڵپشتیی یەکێتیش لەخزمەت هەموو عیراق و هەرێمی کوردستان دەبین.

More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
1 hour لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
1 hour لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش



