“بڕیارەكانی بافل جەلال تاڵەبانی بوونەتە جێگەی دڵخۆشی و ئومێد لای هاووڵاتیان”

SNN-عەلی حەمە سەعید
چاودێرێكی سیاسی ئاماژە بەوەدەكات بڕیارەكانی سەرۆكی یەكێتی لەبارەی داخستنی ئەو شوێنانەی كە ناگونجێن لەگەڵ كولتورو بەها كۆمەلایەتیەكانی سلێمانی و هەروەها ئاشكراكردنی داهات و نەهیشتنی گەندەڵی و ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر و سەردانیكردنی ڕۆژئاواو دەیان كاری دیكەی لەو شێوەیە بوونەتە جێگای خۆشحاڵی و ئومێد لای هاووڵاتیانی سلێمانی و هەرێمی كوردستان.
د. فایەق گوڵپی، چاودێری سیاسی بە SNNی ڕاگەیاند: هەر بڕیارێكی باش كە ببێتە جێگای دڵخۆشی هاووڵاتیان و پشتگیری گشتی لێبكەوێتەوە دیارە ئەوە بەدڵی هاووڵاتیان و جێگای دڵخۆشییانە، بۆیە ئەم بڕیارانەی دوایی (بافل جەلال تاڵەبانی) كاردانەوەی زۆرباشیان بەدوای خۆیدا هێناوە لە تۆڕەكۆمەلایەتییەكان كە ئەمەش نیشانەی ئومێد و دڵخۆشی هاووڵاتیانە بەو بڕیارانە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیاری داخستنی ئەو شوێنانەی كە ناگونجین لەگەڵ داب و نەریتی كۆمەڵگای كوردی و هەروەها ئاشتكردنەوەی سەرچنارو شوێنە گشتیەكان لەگەڵ هاووڵاتیان و هاوكات ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا وسەردانە بەردەوامەكانی سەرۆكی یەكێتی بۆ بەغدا و سەردانیكردنی ڕۆژئاوای كوردستان و بڕیاردان بۆ دەستگیركردنی گەندەڵكاران و ئەوكەسانەی زەوی و زاریان داگیركردووە لەگەڵ ئاشكراكردنی داهات هەموو ئەمانە بریار گەلێكن كە جێگای دەستخۆشین بۆ هاووڵاتیان.
وتەكانی ئەو سیاسەتمەدارە لە كاتێكدایە كە ماوەی چەند ڕۆژێكە بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی ( بافل جەلال تاڵەبانی) سەرۆكی یەكێتی بڕیاری داخستنی سەرجەم ئەو شوێنانەی سەرچنار دەركراوە كە بووبوونە جێگایەك بۆ كاری بەدڕەوشتی دوو لە بەهاو ڕەوشتی كۆمەلایەتی، هاوكات پرۆژەی ئاشتكردنەوەی سەرچنار و هاووڵاتیانشی ڕاگەیاندووە كە لەلایەن هاووڵاتیان و كەسایەتییە كۆمەڵایەتی و حزبییەكانەوە دەستخۆشی و پشتگیرییەكی بەرفراوانی لێدەكرێت.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
8 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
8 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
10 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
8 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
8 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
10 hours لهمهوپێش



