لەبارەی بڕینی كارەبا بەهۆی نەدانی پارەوە ڕوونكردنەوە دەدرێت

پێوەری زیرەکی کارەبا
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەباری سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات لە سنووری پاریزگای سلێمانی 560 هەزار هاوبەشی كارەبا بەهەموو جۆرەكانی بازرگانی و پیشەسازی و كشتوكاڵی و ماڵان بوونیان هەیە، لەو ژمارەیەش بڕی نزكیەی 400 ملیار دینار قەرزی كارەبامان لای هاوبەشكانمان هەیە، بۆیە هەر هاوبەشێكی بازرگانی و پیشەسازی ئەگەر قەرزەكەی لەسەرو دوو ملیۆن دینارەوە بێت دەبێت بە قست پارەكەی بدات و بە پێچەوانەوە كارەباكەیان دەبڕدرێت.
سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەباری سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند: لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی 460 هەزار هاوبەشی كارەبای ماڵان و شوێنە بازرگانی و پیشەسازی و كشتوكاڵی تۆماركراون، بەڵام بەشێك لەو هاوبەشە بازرگانییانە، پارەیەكی زۆری كارەبا قەرزدارن و ئامادە نین ئەو پارەیە بدەن، بۆیە بڕیارمانداوە هەر هاوبەشێكی بازرگانی لە زیاد لە دوو ملیۆن دینار قەرزاربن، دەبێت بەسێ قیست قەرزەكانیان بدەنەوە و بە پێچەوانەوە كارەباكانیان دەبڕدرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، كۆی ئەو پارەیەی كە هاوبەشەكانی كارەبا لە سنوورەكە قەرزدارن، نزیكەی 400 ملیار دینارە، بەشێوەیەكی گشتیش كۆی قەرزی كارەبا لە هەرێمی كوردستان سەرووی یەك تریلیۆن دینار دەبێت، هاوكات ئەو هاوبەشە بازرگانی و پیشەسازییانەی كە بڕێكی زۆر پارەی كارەبا قەرزدارن ناكرێت كارەبایان بۆ بڕوات و پارەش نەدەن، بۆیە تا قەرزەكانیان نەدەنەوە، كارەبایان بۆ ناگەڕێتەوە.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەباری سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، بڕینی كارەبا بەهۆی نەدانی قەرز تا ئێستا هاوبەشانی ماڵانی نەگرتووەتەوە و ئەو بڕیارە تایبەت نییە بە ماڵان هەر چەندەش قەرزدارن، بەڵام زۆربەی ئەو شوێنە بازرگانی و پیشەسازییانە سەدان ملیۆن دینار پارەی كارەبایان لایە و بەشی زۆری كارەبای نیشتمانی بۆ ئەو شوێنانە دەڕوات و بارگرانی زۆریان دروست كردووە لەسەر تۆڕەكانی كارەبا.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
33 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
40 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
33 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
40 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش



