“تا ئێستا هیچ رێككه‌وتنێك له‌سه‌ر پشكى بودجه‌ى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌كراوه”

شه‌ریف سلێمان، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق | فۆتۆ: وهكالهى ئه‌نبارى عێراق
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا هیچ رێككه‌وتنێك له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نه‌كراوه له‌باره‌ى پشكى هه‌رێم له بودجه‌ى عێراق، ده‌شڵێت: “تاوه‌كو كۆتایی ئه‌م مانگه پرۆژه‌یاساى بودجه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان ده‌كرێت”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7ى كانونى دووه‌م، شه‌ریف سلێمان، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند، “پرۆژه‌یاساى بودجه له ئێستادا له قۆناغى ئاماده‌كاریدایه له حكومه‌تى عێراق و پێداویستى عێراقییه‌كان و ئابوورى عێراق پڕده‌كاته‌وه”.
له‌باره‌ى بابه‌تى له پێشینه‌ى حكومه‌ت له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى 2023دا ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق باسى له‌وه‌شكرد، “بابه‌ته‌كانى ته‌ندروستى، كاره‌با، وه‌به‌رهێنان و ژێرخانى ئابوورى بابه‌ته گرنگى پێدراوهكانن له‌نێو پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ئه‌مساڵدا”.
له وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى ئایا هیچ رێككه‌وتنێك كراوه له‌سه‌ر پشكى بودجه‌ى هه‌رێم له‌نێو پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق؟ شه‌ریف سلێمان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “هیچ رێككه‌وتنێك له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له تا ئێستا نه‌كراوه له‌باره‌ى پشكى هه‌رێم له پرۆژه یاساكه”.
به وته‌ى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، “تاوه‌كو ئێستا پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2023 ئاماده نییه، چاوه‌ڕێده‌كرێت تاوه‌كو كۆتایی مانگى كانونى دووه‌م، ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بكرێت بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌رى”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش


