شه‌پۆلێكى نوێى به‌فربارین روو له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات

0
4010

SNN – عەلی حەمە سەعید
شارەزایەكی بواری كەشناسی رایده‌گه‌یه‌نێت، لە ئەمڕۆوە كاریگەری شەپۆلێكی دیكەی بەفر و باران بارین لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان دەردەكەوێت، ده‌شڵێت: “لە 13 تا 16ی كانونى دووه‌م، شەپۆلێكی نوێى بەفر وباران روو لەناوچەكە دەكات”.

شاڵاو هیدایەت، شارەزاى كەشناسی له‌ هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 7ى كانونى دووه‌م، بە SNNی راگەیاند، “به‌پێى پێشبینییە كەشناسییەكان لە ئەمڕۆوە جارێكی دیكە كاریگەری شەپۆلێكی دیكەی سەرما و به‌فربارین روو لە هەرێمی كوردستان دەكات، ئەو شه‌پۆلەش زیاتر كاریگەیه‌كه‌ى لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕین و گەرمیان دەبێت”.

له‌باره‌ى ئه‌و ناوچانه‌ى كه‌ تێیاندا به‌فر ده‌بارێت به‌هۆى شه‌پۆله‌كه‌وه‌ ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى كه‌شناسى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “هەر بەهۆی ئەو شەپۆلەوە لەهەردوو شاخی ئەزمەڕوو گۆیژە بڕێكی باش بەفر دەبارێت. هاوكات لەناوچەكانی هەورامان و سنووری پێنجوێن و دەوروبەری بەهەمان شێوە بڕێكی باش بەفر دەبارێت و لەناوچەكانی دیكەش بەڕێژەی جیاواز باران بارین بەردەوامی دەبێت و پلەكانی گەرما سێ‌ بۆ چوار پلەی دیكە دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن”.
شاڵاو هیدایه‌ت باس له‌ هاتنى شه‌پۆلێكى نوێى سه‌رما ده‌كات له‌ هه‌رێم و ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه‌، “لە 13 تا 16ی ئەم مانگە جارێكی دیكە شەپۆلێكی سەرما و بەفر و باران بارین روو لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و ئەگەر ئەو شەپۆلە بارستە هەوای سارد لەگەڵ خۆی بهێنێت ئەوا لە سەنتەری شارەكان بە تایبەت سلێمانی و هەڵەبجە و چەند شارێكی دیكەی سنوورەكە ئەمساڵیش بەفربارین دەبینین”.

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this