
ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی ئێران
SNN
ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی ئێران لە لێوانێکدا بۆ میدیای ناوخۆی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئێران ڕەچاوی تەواوەتی یاسای حیجاب لە وڵاتدا دەکات و ڕەچاوکردنیشى هەنگاو و بنەڕەتێکی یاسایی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.
وتیشى:”ئێمە دەڵێین بنەڕەتی یاساکان دەبێ ڕەچاو بکرێت و بپارێزرێت، بەڵام لەهەندێک شوێن ڕەچاونەکدنی حیجاب یان نیوە حیجاب دەبینین، بەڵام نایشارینهوه ئەوانه حەیاو کلتوری شکۆمەندانەی خانمی ئێرانیان کزكردوە”.
وەحیدی ئاماژەی بەوەکرد، “ئەگەر کەسانێک بەرچاو دەکەون جلوبەرگی نەگونجاو دەپۆشن یان ئەسڵەن حیجاب ناکەن، ئەوانیش دەبێ ڕەچاوی حیجاب بکەن، ئەوان کچان و ئەزیزانی ئێمەن کە دەبێ پابەندی یاساکانی وڵاتمان بن و ئەمە مافی هاووڵاتیبوون و بەرپرسیارێتی قبوڵکردن لەوڵاتمانە کە دەبێ ڕەچاو بکرێت”.
لە کۆتایشدا ئاماژەی بەوەکرد، “حیجاب لە ئێران هەنگاوێکی یاسایی ئیسلامییە و بنەڕەتی یاساکە دەبێت جێبەجێبکرێت، نیو حیجابمان قبوڵ نییە”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
4 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
5 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
4 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
5 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
5 hours لهمهوپێش



