هەوڵەكانی یەكێتی بۆ تەواوكردنی ڕێكارەكانی ناساندنی هەڵەبجە وەك پارێزگایەكی عێراق بەردەوامە

هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی كە هاوكات نوێنەری هەڵەبجەیە لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە لەوەدەكات هەوڵەكانی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان و خودی سەرۆك ( بافڵ) لە ڕابردوو و ئێستادا بەردەوامییان هەیە بۆ ناساندنی هەڵەبجە وەك پارێزگایەكی سەربەخۆ لەسەر ئاستی عێراق و تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكانی ئەو پرسە، هاوكات پارێزگاری هەڵەبجەش هەوڵەكانی یەكێتی بەرز دەنرخێنێت.
چرۆ حەمەشەریف، نوێنەری هەڵەبجە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانتار لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: وەك فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پشتیوانی تەواوی پڕۆژەكەی یەكێتیمان كردووە بۆ تەواوكردنی رێكارەكانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە چونكە ئەوە بەئەركی خۆمان دەزانین، هاوكات یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەو كارنامەیەی پێشكەشی حكومەتەكەی سودانی كردووە و تەواوی لە بەرژەوەندی خەڵكی هەرێمی كوردستان و عێراقە و هەوڵی دۆزینەوەی رێگاچارە بۆ ئەو پرسە هەڵواسراوانە دەدات كە لەنێوان هەولێر و بەغدادا هەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، پرسی تەواوكردنی رێكارە یاساییەكانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بۆ ئەوەی ببێتە 19 هەمین پارێزگای عێراق بە ئەركی خۆمان دەزانێت و هەوڵەكانی بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیانی پارێزگای هەڵەبجە چڕكردووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆك (بافڵ جەلال تاڵەبانی) ئەم پرسەی لە كارنامەی حكومەتی نوێی عیراقدا جێگیركردووە و هەوڵی جددی بۆ جێبەجێكردنی دەدات.
ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەی بە SNN ڕاگەیاند: هەوڵە بەردەوامەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەرز دەنرخێنین بۆ تەواوكردنی رێكارەكانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە، چونكە جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە بۆ پارێزگای هەڵەبجە و دانیشتووانەكەی و هەرێمی كودستانیش گرنگەو هەڵەبجەش مەرجەكانی بەپارێزگابوونی تێدایە.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
8 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
8 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
10 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
8 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
8 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
10 hours لهمهوپێش



