هەرێم كەمال ئاغا: یەكێتی پاراستنی ژینگە بە كاری لەپێشینەی خۆی دەزانێت و حكومەتی عێراقیش پشتگیریەتی

0
328

SNN-عەلی حەمەسەعید

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەبەوەدەكات هەڵمەتی ناشتنی یەك ملیۆن نەمام لەلایەن سەرۆك (بافڵ جەلال تاڵەبانی) دەرخەری ئەو ڕاستییەیە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە بە ستراتیژ بایەخی بە ژینگە داوە و لە خەمی پاراستنی ژینگەدا بووە، هاوكات حكومەتی عێراقیش پاڵپشتی هەڵمەتەكە دەكات.

هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی یەكێتی نشتیمانی كوردستان ئەندامی رێكخراوی سۆشیالیست ئینتەرناشناڵە، بۆیە پاراستنی ژینگە لای یەكێتی بەكاری لەپێشینەی خۆی دەزانێت و لەسەر ئاستی جیهانیش پرسی ژینگە گرنگی زیاتری پێدەدرێت، هەرلەو چوارچێوەی ئەو گرنگیدانەیە بە ژینگە كە سەرۆك ( بافڵ جەلال تاڵەبانی) هەڵمەتی ناشتنی یەك ملیۆن نەمامی ڕاگەیاندووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەڵمەتی ناشتنی یەك ملیۆن نەمام لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە پاڵپشتی دەكرێت و جێی بایەخی حكومەتی عیراقەو وەزیری ژینگە بەگرنگییەوە لەو هەڵمەتە دەڕوانێت، چونكە دواجار ژینگەو سروشتی كوردستان و عێراق سود لە ناشتنی ئەو یەك ملیۆن نەمامە دەبینن كە سەرۆكی یەكێتی دەستیپێكردووە لە زۆربەی شاروشارۆچكەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی.

وتەكانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەكاتێكدایە كە لە یادی 47 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستاندا ( بافڵ جەلال تاڵەبانی) سەرۆكی یەكێتی دەستپێشخەری ناشتنی یەك ملیۆن نەمامی ڕاگەیاند و لە ئێستاشدا هەڵمەتەكە بەردەوامی هەیە و بەرەپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this